لاپەڕەی تایبەت بە بەڵگە، بریتی لە کۆمەڵێک ژێرهاوپۆل دەبێت کە پۆلێنبەندیی بەڵگەکان بە پێی جیاوازبوونی کەیسەکان دەکرێن. یەکەم ژێرهاوپۆل کە بۆ بەشی بەڵگە دادەندرێت، بۆ ئەو بەڵگانە تەرخان دەکرێت کە پێوەندی بە «حیزبی توودەی ئێران و لایەنگرە کوردەکانیان» هەیە کە پاش شۆڕشی ١٩٧٩ی زایینیی لە ئێراندا کۆمەڵێک هەڵوێستی سەرنجڕاکێشیان هەبوو کە تا ئێستا لە هیچ سەرچاوەیەکدا بڵاو نەبوونەوە. ئەو گرووپەش لە کوردە توودەییەکان کە پاش کۆنگرەی چوارەمی حدکا لە ئەو حیزبە جیابوونەوە و حیزبی نوێی خۆیان ڕاگەیاند، بە هەمان شێوە کۆمەڵێک هەڵوێستیان بە فەرمیی بلاو کردبۆوە کە لەو بەشەدا پاش وەرگێڕانی بەڵگەکان بۆ سەر زمانی کوردیی بڵاو دەکرێن.
بڵاوکردنەوەی بەڵگەکان بە پێی پرەنسیپە ستانداردەکانی وڵاتی نەروێژ ئەنجام دەدرێن و بایەخ بە مێژووی زارەکی ئەوان و نەیارانی ئەوان نادرێت. ئەوەی فوکووسی لەسەر دەکرێت، تەنیا لایەنی بەڵگەمەند و حاشاهەڵنەگری مێژووکەیان دەبێت.
هەموو جارێ کە بەڵگەیەکی نوێ بەم بەشە زیاد دەکرێت، لە ڕێگەی فەیسبووکەوە ئاگادارییەک بڵاو دەکەمەوە. ئێوە دەتوانن چاودێریی ئەکاونتەکەم بکەن کە لە ڕێگەی وێنەبچکۆڵانەکەی فەیسبووک لە سەرەوەی ئەم لاپەڕەیەدا پێی دەگەن.
هەر بژین
سۆران کەرباسیان