یادکردنەوەی مێژوو و پاراستنی بیرەوەرییەکانی مێژوو گرنگە و بە تایبەتیی بۆ بەسەرهاتە دڵتەزێن و تراژیکەکان وەک مێتۆدێکی پێشکەوتوو لە وڵاتە ڕۆژئاواییەکان بەکاردەهێندرێت. هەر بەم مەبەستە ئەم باسەم لەگەڵ دۆستانی خۆم لە فەیسبووک کردەوە و بە خۆشحاڵییەوە بە گەرمیی پێشوازیی لێکرا. گەلێک گرنگە کە لە ڕێگەی زانیاری کورت و هێماکانەوە مێژوو بپارێزین، فێربین و فێربکەین. بەهێماکردنی مێژووی کارەساتەکان یارمەتیدەرە بۆئەوەی لە ماوەیەکی کورتدا چاوخشاندنێک بەسەر ڕووداوێکی دیاریکراوی مێژووییدا بکرێت کە گەر بینەری هێماکان و کورتەمێژوو حەز بکات، دەتوانێت پاش ئاشنابوون خۆی زۆرتر وەدووی زانیاری زۆرتر لەمەڕ مێژووەکە بکەوێت.
کۆمەڵێک ژێرهاوپۆل بۆ ئەم بەشە دابیندەکرێت کە هەرکام لەوان بۆ هێماکردنی ڕووداوێکی مێژوویی دیاریکراو ئامادەدەکرێت. ئێوەی هێژاش دەتوانن لە ڕێگەی ئەدکردن/فالۆوکردنی من لە فەیسبووک سەرنجی تەوەرە جۆراوجۆرەکانی مێژوو بدەن کە بۆ بەهێماکردن هەڵدەبژێردرێن. ئەمە کارێکی گرووپییە و ئێوەش دەتوانن وەک باقی بەشداربوان ببنە بەشێک لە ئەو هێزە کە بە شێوەیەکی مرۆڤیی هاوکاریی دەکەن بۆئەوەی خزمەتێک بە مێژووی نەتەوەی کورد بکرێت.
بۆ فالۆوکردن دەتوانن کرتە لەسەر ئەم بەشەی خوارەوە بکەن و بۆ ئەدکردن دەتوانن بە کرتەکردن لەسەر وێنەبچکۆڵانەی فەیسبووک لە سەرەوەی ئەم ماڵپەڕە (دەستی ڕاست) بچنە سەر لاپەڕەی من لە فەیسبووک و ئەدم بکەن.
هەر بژین
سۆران کەرباسیان