لەم بەشەدا هەوڵ دەدرێت کە ژێرهاوپۆل بۆ دیمانەی پێوەندیدار بە مژاری کۆماری کوردستان دابین بکرێت. تەنێ ئەم دیمانانە لێرەدا بلاو دەکرێتەوە کە زانیاری هەڵەیان تێدا نەبێت و بۆ چەواشەکردنی مێژوو گەڵاڵە نەکرابێن. ئەمە بەم واتەیە نییە کە سانسۆری ئەو دیمانانە بکرێ کە دژ بە ڕاستییەکانی مێژووی کۆمار پێک هاتوون، بەڵکووو لە هەر دەرفەتێک و مژارێکی تایبەتدا ئاماژەیان پێدەکرێت و بە پێی بەڵگە و سەرچاوە و باسی لۆژیک بەرپەرچ دەدرێنەوە.
دیمانەگەلێک کە زۆرتر بۆ پڕۆپاگەندەی حیزبی پێک دەهێندرێن، لەم پێگەیەدا جێگایان نابێتەوە. مێژووی کۆماری کوردستان لێرەدا بە دوور لە تێبینی سیاسی و لایەنگری حیزبی دەخرێتە بەر لێکۆڵینەوە.
هەر بژین
سۆران کرباسیان