لەم بەشەدا هەوڵ دەدرێت زنجیرەیەک مژار لەمەڕ چەواشەکردنی مێژووی کۆماری کوردستان بڵاو بکرێتەوە. لە بابەتەکانی ژێر ئەم هاوپۆلەدا تەنیا یەکدانەیان بە ناوی تەزویر نووسینی بەڕێوەبەریی ئەم پێگەیە نییە. هۆکاری دانانی ئەم مژارە لەم پێگەیەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەڕێوەبەریی ئەم پێگەیە لەسەر هەمان بابەت، نەک لە دژایەتیدا، بەڵکوو لەسەر هەمان ئەنجام بابەتێک لە دادێدا بڵاو دەکاتەوە. ئەو پەرتووک و نووسەرانەی کە لە بابەتەکانی پێشتربڵاوکراودا چوونە ژێر پرسیار، بێدەنگییەکی تەواویان هەڵبژاردووە و حەز ناکەن لەمەڕ چوونەژێرپرسیاریان شتێک بێژن. چنەد مژارێک بۆ بڵاوکردنەوە لەم بەشەدا ئامادەی بڵاوکردنەوەن کە لە داهاتوویەکی نە زۆر دووردا بڵاو دەکرێنەوە.