میوانی هێژا، ئەم وصیتنامەی گیانبەخت ”محمد همام قاضی”، پێشەوای ”معظم”ی کوردستان پێشتر لە لایەن ”کیومرث صالح”ەوە بڵاو کرابۆوە. ”کیومرث صالح”
بەرپرسێکی رێژێمی پاشایەتی بوو.[1] ئەو باسی کردبوو کە پێش ئەوە جنابی پێشەوا لە سێدارە بدرێ، لە لایەن ”سەرهەنگ نیکوزاد” ئاگادار کرابۆوە کە ”وصیت نامە”ی خۆی بنووسێ. دواتر لە لایەن خۆیانەوە بڵاو کراوە. هێژا کاک ”بدرالدین صالح” ئەو وصیت نامەیە کە پێشتر لە ”ایران” بە زمانی فارسی بڵاو ببۆوە،[2] گەڕاندییەوە سەر زمانی کوردی و لە پەرتووکێکدا بڵاوی کردەوە.[3] هەروەها هێژا کاک ”بهزاد خوشحالی”ش پەرتووکێکی بە زمانی فارسی لە ”ایران” بە چاپ گەیاندبوو و لەوێشدا ”وصیت نامە”ی سەرۆک کۆماری کوردستان بڵاو کرابۆوە.[4] سەرچاوەی دیکەش زۆرن کە ئەم بابەتەیان بڵاو کردبۆوە.[5]،[6]
ئەم ویدیۆیەی ژێرەوە لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینی ئامادە کراوە. دەنگی فیلمەکە لە بەرنامەی ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەی رادیۆی دەنگی کوردستانی ”ایران” لە ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی بڵاو بۆوە و ئەو کات لە لایەن بەڕێوەبەری ئەم پێگەیە تۆمار کرا. مەخابن بە هۆی کێشەی ئینتێرنێتی نەکرا هەمووی تۆمار بکەم. مۆنتاژی ویدیۆکەش لە لایەن هێژا کاک وریا ماملێ ئەنجام دراوە. سپاس و پێزانینم بۆ بەڕێزیان.
لە ژێر ویدیۆکە دەقی تەواوی ”وصیت نامە”کە بە شێوەی وێنە و تێکست دانراوەتە خزمەتتان.
هەر بژین
سۆران کرباسیان
رۆڵه‌و برا عه‌زیزه‌كانم! برا به‌ش خوراوه‌كانم, میلله‌ته زوڵم لێكراوه‌كه‌م! وام له دوایین ساته‌كانی ژیانمدا, چه‌ند ئامۆژگارییهكتان ده‌كه‌م, وه‌رن به خاتری خوا چیتر دوژمنایه‌تیی یه‌كتری مه‌كه‌ن؛ یه‌ك بگرن‌و پشتتان وهیهكتری بده‌ن, له به‌رابه‌ر دوژمنی زۆردار‌و زاڵم بوه‌ستن, خۆتان به خۆرایی به دوژمن مه‌فرۆشن, دوژمن هه‌ر ئه‌وه‌نده ئێوه‌ی ده‌وێ, تا كاری خۆتان پێجێبه‌جێ دهكاو قه‌ت به‌زه‌یی پێتاندا نایه؛ له هه‌ر هه‌لێكدا بێ, قه‌ت لێتان نابوورێ.
دوژمنانی گه‌لی كورد زۆرن, زاڵمن, زۆردارن؛ بێبهزهیین؛ ره‌مزی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر گهلو نه‌ته‌وه‌یه‌ك, یه‌كگرتن‌و یه‌كبوونه؛ پشتگیریی ته‌واوی میلله‌ته. هه‌ر میلله‌تێك یه‌كیه‌تیی‌و ته‌بایی نه‌بێ, هه‌ر ده‌م ژێرده‌ستی دوژمنانی ده‌بێ, ئێوه گه‌لی كورد! هیچتان له گه‌لانی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه كه‌متر نیه, به‌ڵكوو له پیاوهتیو غیرهتو لێهاتوویی؛ له زۆر له‌و گه‌لانه‌ی رزگار بوون له پێشترن. ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه له چنگی دوژمنه زۆردارهكانیان رزگاریان بوو, وه‌ك ئێوه‌ن؛ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خۆیان رزگار كردوه, یهكیهتییان له نێواندا هه‌بووه؛ با ئێوه‌ش وه‌كوو هه‌موو گه‌لانی رووی زه‌وی, چیتر ژێرده‌ست نه‌بن؛ هه‌ر به یه‌كگرتن‌و حه‌سوودی به‌یه‌ك نهبردنو خۆنه‌فرۆشتن به دوژمنان له دژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌توانن رزگار بن.
براكانم! چیتر فریوی دوژمن مه‌خۆن؛ دوژمنی كورد له هه‌ر رهنگو ده‌سته‌و قه‌ومێك بێت, هه‌ر دوژمنه, بێروحمه, بێویژدانه؛ روحمتان پێناكا, بهیهكترتان به‌كوشت ده‌دا؛ تهماحو وه‌به‌ر ده‌نێ؛ به درۆ‌و فڕوفێل به‌گژ یهكترودا ده‌كا؛ له‌ناو هه‌موو دوژمنه‌كانی گه‌لی كورد, دوژمنی عه‌جه‌م له هه‌موویان زاڵمترو مهلعوونترو خوانهناسترو بێبه‌زه‌ییتره؛ له هیچ تاوانێك به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد ده‌ست ناگێڕێته‌وه؛ هه‌ر به درێژایی مێژوو له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد, غهرهزو كینه‌ی ریشه‌داری هه‌بووه‌و هه‌یه‌تی.
ته‌ماشا كه‌ن, بڕوانن ته‌واوی گه‌وره پیاوانی گه‌له‌كه‌تان, له سمایل ئاغای شكاكه‌وه بگره؛ تا جه‌وهه‌ر ئاغای برای‌و هه‌مزه ئاغای مهنگورو چه‌ندو چه‌ندین مرۆڤی دیكه, هه‌ر هه‌موویان به فریودان, ئارامیان كردنه‌وه‌و خه‌ڵكیان له پشت كردنه‌وه‌و ئینجا زۆر نامه‌ردانه, كوشتیانن؛ هه‌موو ئه‌وانه‌یان به سوێندو قورئان فریو دان كه گویا عه‌جه‌م نییه‌تی خێری له گه‌ڵیاندا هه‌یه‌و چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات, به‌ڵام هه‌ر كورده خۆش باوه‌ڕه‌و به سوێندو سۆزی عه‌جه‌م فریوی خواردوه‌و باوه‌ڕی پێ هێناون؛ كه‌چی تا ئێستاش به درێژایی مێژوو, كه‌س نه‌یدیوه تاكوو جارێكیش عه‌جه‌م به سوێندو واده‌و ئه‌و په‌یمانانه‌ی كه به سه‌رانی كوردی داوه, وه‌فای پێبكاو واده‌كانی له‌گه‌ڵ كورد به‌جێ بگه‌یه‌نێ؛ هه‌ر هه‌مووی درۆ‌و فڕوفێڵ بووه. جا وا من وه‌كوو برایه‌كی چووكه‌ی ئێوه, له رێگای خوادا, بۆ خاتری خودا پێتان ده‌ڵێم: یه‌كتر بگرن‌و قه‌ت پشتی یه‌كتر به‌رمه‌ده‌ن. دڵنیا بن ئه‌گه‌ر عه‌جه‌م هه‌نگوینتان بداتێ, دیاره ژه‌هری تێكردوه. به سوێندو به‌ڵێنی درۆی عه‌جه‌م فریو مه‌خۆن؛ كه ئه‌گه‌ر هه‌زار جار ده‌ست له قورئانی پیرۆزیش بدا‌و به‌ڵێنتان پێ‌بدا, دڵنیا بن مه‌به‌ستی فریودانی ئێوه‌یه, تاوه‌كوو فێڵێكتان لـێ‌بكا.
وا من له دوایین ساته‌كانی ژیانمدا به خاتری خودای گه‌وره ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م, پێتان دهڵێمو خوا بۆ خۆی ده‌زانێ كه من ئه‌وه‌ی له ده‌ستم هات, به سه‌رو بهگیانو تێكۆشان, به ئامۆژگاری‌و رێنوێنی‌و رێگه‌ی راست نیشاندانی ئێوه, درێغیم نه‌كردوه. ئێستاش له‌و ساتهداو له‌و بارودۆخه‌دا, دیسان پێتان راده‌گه‌یه‌نم كه چیتر فریوی عه‌جه‌م نهخۆنو باوه‌ڕ به سوێندو ده‌ست له قورئان دان‌و بهڵێنو سۆزه‌كانیان مه‌كه‌ن. چونكه عه‌جه‌م نه خوا دهناسنو نه باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ر هه‌یه‌و نه باوه‌ڕیان به رۆژی قیامهتو حساب‌و كیتاب هه‌یه. له لای ئه‌وان ئێوه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردن, با موسڵمانیش بن, تاوانبار‌و مه‌حكوومن, بۆ وان دوژمنن؛ سه‌رو ماڵ‌و گیانتان بۆ ئه‌وان حه‌ڵاڵه‌و به غه‌زای ده‌زانن, به‌ڵێنم وانه‌بوو من بڕۆم‌و ئێوه به ده‌ست ئه‌و دوژمنه دڵڕهشانهوه به‌جێ بهێڵم, زۆر جاریش بیرم له رابردوو‌و گه‌وره پیاوانمان كردۆته‌وه, كه عه‌جه‌م به فریوو سوێندو درۆ‌و حیله گرتوویاننو كوشتوویانن, چونكه له مه‌یدانی نه‌به‌ردیدا پێیان نهوهستانو نه‌یان توانیوه له به‌رانبه‌ریاندا رابوه‌ستن, ناچار به درۆ‌و فڕوفێڵ هه‌ڵیان خه‌ڵه‌تاندوون, كوشتوویانن.
من ئه‌وانم هه‌ر هه‌موویان له‌بیر بوو؛ قه‌تیش باوه‌ڕم به عه‌جه‌مان نه‌كردوه؛ به‌ڵام عه‌جه‌م له پێش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئێره چه‌ندین جار وهڵامو راسپارده‌یان به نامه‌و به ناردنی كه‌سی ناوداری كورد‌و فارس به دانی بهڵێنو په‌یمانی یه‌كجار زۆر‌و بۆره‌وه كه ده‌وڵه‌تی عهجهمو شا خۆی نیه‌تی خێریان هه‌یه‌و ئاماده نین ته‌نانه‌ت دڵۆپێك خوێن له كوردستان بڕژێ.
ئێستا ئێوه ئه‌نجامی به‌ڵێنه‌كانیان به چاوی خۆتان ده‌بینن؛ ئه‌گه‌ر سه‌رانی هۆزو عه‌شیره‌ته كورده‌كانمان خیانه‌تیان نهكردباو خۆیان به حكوومه‌تی عه‌جه‌م نهفرۆشتبا, ئێمه‌و ئێوه‌و كۆماره‌كه‌مان وای به‌سه‌ردا نه‌ده‌هات.
ئامۆژگاری‌و وه‌سیه‌تم ئه‌وه‌یه: با منداڵه‌كانتان بخوێنن, چونكه ئێمه‌ی میلله‌تی كورد هیچمان له میلله‌تانی دیكه كه‌متر نیه, ئیللا خوێندن نه‌بێ؛ بخوێنن بۆ ئه‌وه‌ی له كاروانی گه‌لان دوا نه‌كه‌ون, هه‌ر خوێندن چه‌كی كوشنده‌ی دوژمنه.
دڵنیا بن‌و بزانن ئه‌گه‌ر تهباییو یه‌كگرتن‌و خوێنده‌واریتان باش بێ؛ زۆر باشیش به‌سه‌ر دوژمنانتاندا سه‌رده‌كه‌ون, ئێوه نابێ به كوشتنی من‌و براو ئامۆزاكانم چاوتان بترسێ, هێشتا ده‌بێ زۆر كه‌سی دیكه‌ی وه‌كوو ئێمه له‌و رێگایه‌دا ]گیانی خۆیان[ به‌خت بكه‌ن؛ تا ده‌گه‌نه ئاوات‌و مه‌به‌ستتان.
دڵنیام له دوای ئێمه‌ش زۆر كه‌سی دیكه هه‌ر به فێڵ‌و دووڕوویی له به‌ین ده‌برێن.
دڵنیام زۆر له‌وانه‌ی له دوای ئێمه‌ش ده‌كه‌ونه داوی فڕوفێڵی عه‌جه‌مان, له ئێمه‌ش زاناترو لێهاتووتر ده‌بن, به‌ڵام هیوادارم كوشتنی ئێمه ببێته په‌ندو عیبره‌ت بۆ دڵسۆزانی گه‌لی كورد. وه‌سیه‌تێكی دیكه‌م بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه كه له خوای گه‌وره داوا بكه‌ن, هه‌ر چیهكتان بۆ سه‌رفرازیی ئه‌و گه‌له كرد, كۆمه‌كتان له ئه‌و بۆ بێ؛ دڵنیام خوای گه‌وره سه‌رتان ده‌خاو كۆمه‌كتان ده‌كا. ره‌نگه بڵێن ئه‌ی بۆ من سه‌رنه‌كه‌وتم, له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم: به‌و خوایه من سه‌ركه‌وتووم؛ چ نیعمهتێكو چ سه‌ركه‌وتنێك له‌وه گه‌وره‌تره كه ئێستا وا من له رێگه‌ی گهلو میللهتو وڵاته‌كه‌مدا, سه‌رو ماڵ‌و گیانم له پێناوی ئه‌ودا داده‌نێم, باوه‌ڕ بكه‌ن من خۆم له دڵمه‌وه ئاره‌زووم بوو, ئه‌گه‌ر مردم به مه‌رگێك بمرم كه له حزووری خوا‌و ره‌سووڵی خوا‌و گهلو میلله‌ته‌كه‌مدا, روو سوور بم؛ بۆ من ئه‌و مه‌رگه سه‌ركه‌وتنه.
خۆشه‌ویسته‌كانم! كوردستان ماڵی هه‌موو كوردێكه؛ هه‌ر وه‌كوو له ماڵه‌وه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌و ماڵه هه‌ر كه‌س له هه‌ر جۆره كار‌و كرده‌وه‌یه‌كدا ده‌یزانێ, ئه‌و كاره‌ی پێده‌سپێرن, ئیتر كه‌س مافی چاوچنۆكیی پێنیه, كوردستانیش هه‌ر ئه‌و ماڵه‌یه؛ ئه‌گه‌ر زانیتان كه‌سێك له ئه‌ندامانی ئه‌و ماڵه كارێكی له ده‌ست دێ؛ لێی گه‌ڕێن با بیكا. ئیتر نابێ به‌رد بخه‌نه سه‌ر رێی‌و نابێ به‌وه دڵگیر بن كه یه‌كێك له ئێوه به‌رپرسیاره‌تیی گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر كاری گه‌وره كه‌وتۆته سه‌ر شانی كهسێكو به‌ڕێوه‌ی ده‌با, دیاره لێی دهزانێو به‌رپرسیاره‌تیی گه‌وره‌تریش ]ی[ له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌دا هه‌یه.
دڵنیابه برا كوردهكهت هه‌ر چاكتره؛ دوژمن كینه‌ی له دڵه‌و ئه‌گه‌ر من به‌رپرسیاریه‌تیی گه‌وره‌م له سه‌رشانی نه‌بوایه, ئێستا له‌ژێر داری سێداره‌دا رانه‌ده‌وه‌ستام. بۆیه نابێ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا چاوچنۆك بن. ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی ئێمه‌یان به‌جێ نه‌ده‌گه‌یاند, نه‌ك هه‌ر فه‌رمان جێبه‌جێ نه‌كردن, به‌ڵكوو به ته‌واوی دوژمنایه‌تییان ده‌كردین, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆمان به خزمه‌تكاری خه‌ڵكی خۆمان ده‌زانی, ئێستا ئه‌وان له‌نێو ماڵ‌و منداڵی خۆیان, له شیرین خه‌ودان, به‌ڵام ئێمه به ناوی خزمه‌تكردن به میلله‌ت, وا له ژێر داری سێدارهینو خه‌ریكم دوایین ساته‌كانی ژیانم به‌م وه‌سیه‌ت نامه‌یه ته‌واو ده‌كه‌م؛ جائه‌گه‌ر منیش به‌رپرسیاره‌تی گه‌وره‌م له‌سه‌ر شان نه‌بووایه, ئێستا منیش وه‌ك ئێوه له ناو خاوخێزانو ماڵی خۆم له شیرین خه‌ودا ده‌بووم, ئه‌وه‌ی كه ئامۆژگاریتان بۆ دوای خۆم ده‌كه‌م, ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و به‌رپرسیاره‌تیانه‌ی كه له‌سه‌ر شانمه, دڵنیام ئه‌گه‌ر كه‌سێكی دیكه له ئێوه؛ بهرپرسیارهتیییهكانی منی وه‌ئه‌ستۆی خۆی گرتبا, ئێستا ئه‌و له شوێنی من له ژێر سێداره ده‌بوو. وا من به مه‌به‌ستی ره‌زایه‌تی خودا‌و به پێی به‌رپرسیاره‌تی سه‌رشانم, وه‌كوو كوردێكی خزمه‌تكاری گهلو له رێگای كاری چاكدا (امر بالمعروف) ئه‌و چه‌ند ئامۆژگارییه‌م كردن كه هیوادارم له‌مه‌ودوا عیبره‌ت وهربگرنو به ته‌واوی گوێ له ئامۆژگارییه‌كانم بگرن. به هیوای خوای گه‌وره به‌سه‌ر دوژمنانتاندا سه‌ركه‌ون.
- باوه‌ڕتان به خودا‌و (ماجاْ من عندالله)و په‌رستنی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر (د.خ)و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی ئایینی پته‌و بێ.
- یه‌كیه‌تی‌و ته‌بایی له نێوان خۆتاندا بپارێزن, كاری نه‌شیاو له به‌رانبه‌ر یه‌كتردا مهكهنو چاوچنۆك مه‌بن؛ به تایبه‌ت له بهرپرسیاریهتیو خزمه‌ت كردن‌دا.
- خوێندن‌و زانست‌و پله‌ی زانیاریتان به‌رنه سه‌ره‌وه؛ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر فریوی دژمنان بخۆن.
- باوه‌ڕ به دوژمنان مه‌كه‌ن, به تایبه‌ت به دوژمنی عه‌جه‌م, چونكه به چه‌ند هۆو رێگاوه عه‌جه‌م دوژمنی ئێوه‌یه, دوژمنی گهلو نیشتمان‌و ئایینتانه. مێژوو سه‌لماندویه‌تی كه به‌رده‌وام له كورد به به‌هانه‌یه‌و به كه‌مترین تاوان دهتانكوژێو له هیچ تاوانێك به‌رانبه‌ر به كورد ده‌ست ناگێڕیته‌وه.
- بۆ چه‌ند رۆژێك ژیانی بێ قیمه‌تی ئه‌م دنیایه خۆتان مه‌فرۆشن به دوژمن, چونكه دوژمن دوژمنه‌و جێگه‌ی هیچ باوه‌ڕ پێكردنێك نیه.
- خیانه‌ت به یه‌كتری مه‌كه‌ن, نهخیانهتی سیاسی‌و نه گیانی‌و ماڵی‌و نامووسی, چونكه خیانه‌تكار لای خودا‌و مرۆڤ سووك‌و تاوانباره, خیانه‌ت به رووی خیانهتكاردا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
- ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه توانی كاره‌كانی ئێوه به بێ خیانه‌تكردن ئه‌نجام بدا, هاوكاری بكه‌ن, نه‌وه‌ك له پێناوی چاوچنۆكی‌و به‌خیلیدا دژی بوه‌ستن, یان خوا نه‌كا له‌سه‌ری ببن به جاسووسی بێگانه.
- ئه‌و شوێنانه‌ی له وه‌سیه‌تنامه‌كه‌دا نووسیومه بۆ مزگهوتو نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه؛ ئێوه هه‌مووتان داوای بكه‌ن تا ده‌كرێ‌و سوودیان لـێوهردهگیرێ.
- ئێوه له خهباتو ههوڵو تێكۆشان مه‌وه‌ستن؛ تا وه‌ك هه‌موو گه‌لانی دیكه له ژێر چه‌پۆكی دوژمنان رزگارتان ده‌بێ, ماڵی دنیا هیچ نیه, ئه‌گه‌ر وڵاتێك‌و هه‌بێ, سهربهستییهكو هه‌بێ؛ ماڵ‌و خاك‌و نیشتمانهكهو هی خۆتان بێ, ئه‌و كاته هه‌موو شتێكتان هه‌یه, هه‌م ماڵ, هه‌م سه‌روه‌ت, هه‌م دهوڵهتو ئابڕوو‌و نیشتمانیشتان ده‌بێ.
- من پێم وا نیه حه‌قی خودا نه‌بێ, حه‌قی دیكه‌م له‌سه‌ر بێ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك لای وابوو, له كه‌م تا زۆر شتێكی لای منه, سه‌روه‌تی زۆرم جێ هێشتوه, با بچێ له واریسانم داوا بكا‌و وه‌ری بگرێته‌وه.
تا ئێوه یه‌كتر نه‌گرن, سه‌رناكه‌ون؛ زوڵم‌و زۆر له یه‌ك مه‌كه‌ن, چونكه خوا زۆر زوو زاڵم له‌به‌ین دهباو نابوودی ده‌كا, ئه‌وه به‌ڵێنی خواوه‌نده بێكهمو زیاد, زاڵم دهڕووخێو نابوود ده‌بێ, خوا تۆڵه‌ی زوڵمی لـێدهكاتهوه.
هیوادارم ئه‌وانه له‌گوێ بگرن‌و خوا سه‌ركه‌وتووتان بكات.
وەک سعدی فەرموویەتی:
مراد ما نصیحت بود و گفتیم
حوالت با خدا کردیم و ر‌فتیم
خزمه تگوزاری گه ل و نیشتمان
قازی محه ممهد
وصیت نامەی پێشەوای ”معظم”ی کوردستان، سەرۆک کۆماری کوردستان لە لایەن خاڵە قازی بە شێوەی شێعر نووسراوەتەوە کە لە ژێرەوە دانراوە خزمەتتان.
مژار: وصیت نامەی جنابی حضرتی قاضی محمد بە شێعر
نووسینی: خاڵە قازیله دوایین سات و كاتی ژیانم
وه سیه تێ ده كه م بۆ نیشتمانم
بۆ نه وه كانی داهاتوی خاكم
بۆ گه لی ساده و بی فێڵ و پاكم
بۆ براكان و بۆ خوشكه كانم
بۆ خه ڵكی شار و گشت گونده كانم
بۆ ئه و كه سانه ی له دوای ئێمه دێن
ده كه ونه داوی دوژمنی دڵ خوێن
بۆ لاوه كان و گه نجانی به هه ست
بۆ قه ومی كوردی بێ په ناوبن ده ست
ئامۆژگاری بێ له لای منه وه
نه كه ن نیشتمان له بیر به رنه وه
بۆ خاتری خوا یه كتر مه كوژن
خوێنی هاوخوێنی خۆتان مه رێژن
یه كبگرن گشتو پێكه وه هه ستن
له پشتی یه كتر قایم راوستن
برا گه ر له پشت برا وه ستا بێ
مه گه ر به ڵایه ك له لای خوا بێ
به نرخێكی كه م خۆتان مه فرۆشن
له رێی رزگاری وا تێبكۆشن
دوژمنانتان،بۆ قازانجی خۆ
ئێوه یان ده وێ به فێڵ و درۆ
پاشان كه كاریان ته واو بو پێتان
وه لاتان ده نێن،لێژ ده بێ جێتاندوژمنانی كورد زۆر و زۆردارن
گه لێك بێ ویژدان،گه لێك بێعارن
گشتی خوێن خۆر و خوێن رێژ و په ستن
به خوێنی ئێوه سه رخۆش و مه ستن
رازی سه ركه وتنی هه ر نه ته وه یه ك
پاڵ وه یه كدانه،گشتی بونه یه ك
ره مزی سه ركه وتن،پێكه وه بونه
لێكبڵاوبونتان،نوخته ی نه بونه
هه ر نه ته وه یه ك كاتێ ئازاده
كاتێ دڵخۆش و به كه یف و شاده
كه وا پێكه وه رو له خه بات كه ن
داوای رزگاری زێد و وڵات كه ن
ئه و نه ته وانه ی یه كیان نه گرتۆ
ژێر ده ست ماونه وه و سه روه ریان مردۆ
ئێوه ش گه لی كورد هیچێكتان كه م نێ
له و نه ته وانه ی سه ریان به خه م نێ
به پێچه وانه ی گه لانی دیكه
زۆر شت‌و هه یه كه زۆر به كه ڵكه
ئێوه ئازان و خاوه ن پیاوه تین
خاوه ن غیره ت و هه م مه ردایه تین
ته نیا یه كگرتن به و دێوه وه ستا
بۆو میله تانه ی رزگارن ئێستا
ئێوه ش زنجیری دیلی بپسێنن
به ندی كۆیله تی له مل ده ر ێننئیره یی مه به ن به بونی یه كتر
له یه كتر مه بن به ئاسن و ئاگر
خه یانه ت مه كه ن به خاكی خۆتان
به كه س و كار و به خه ڵكی خۆتان
فریوی دوژمن مه خۆن به به ڵێن
هه موتان ئه وه ی به یه كتر بڵێن
دوژمنی ئێمه گه لێك زۆرداره
قاتڵی گه لی كوردی هه ژاره
برواننه مێژو،هه‌تاكو ئه ورۆ
دوژمن به هه زار فێڵ و به ده هۆ
رێبه رانی مه ی به حیله كوشتۆ
له جه وهه رئاغا وسمایلی سمكۆ
تا گه وره پیاوی شۆرشی مه نگوڕ
ئه و قاره مانه ،هه مزئاغای مه شهور
ده یان سه رۆ ك و قاره مانی دی
له مێژوی مه دا وا ده كرێن به دی
گشتی ئه وانه به سوێندی دوژمن
شه هید كراون له سوچ و قوژبن
ئه وان باوه ریان به سوێند و خوا نێ
پیاوه تی له لای ئه وان ره وا نێ
له رێگه ی خوا یه كتر به ر مه ده ن
بستێ له خاك‌و به دوژمن مه ده ن
سه نگه ر چۆڵ مه كه ن،پشتی یه ك بگرن
خۆتان خۆش بوێ و بۆ یه كتر بمرنئه گه ر دوژمنان هه نگونو ده نێ
زه هری تێدایه ،ده ستی مه كه نێ
ئه گه ر فریوی داگیركه ر نه خۆن
زۆر هاسان به ره و رزگاری ده رۆن
له دوایین چركه ساتی ژیانم
ئه وا وه سیه ته بۆ نیشتمانم
شاهیدی منیش ته نیا خودایه
كه عیشقی ئێوه م وا له دڵدایه
له ڕێی رزگاری و به ختیاریتان
بۆ سه ربه ستی و بۆ رزگاریتان
دریغیم نه كرد به گیان و به ماڵ
بۆ گه لم كاتم نه كردۆ به تاڵ
له هیچ هه وڵێكدا كۆتاییم نه كرد
ئیشی دژ به گه ل ،ریسواییم نه كرد
راوستام له سه ر سوێند و په یمانم
كه وه فادار بم به نیشتمانم
حه ول و خه بات و تێكۆشانی من
ببو به ئه رك له سه ر شانی من
په یمانم داب‌و به جێ‌و نه هێڵم
بژیم و بمرم بۆ قه وم و خێڵم
به عیشقی ئێوه له ناو جه رگه وه
سه ر به رز ده چم به ره و مه رگه وه
له لای دوژمنان كورد بون تاوانه
كوردێكی پاك بون چقلی چاوانهشه ره ف و ماڵ و سه ر و گیانی مه
حه ڵاڵه له لای نه یارانی مه
كاتێ داگیر كه ر له مه یدانی شه ر
پێتان نه وێران،نه یانبرد زه فه ر
په نا ده به ن بۆ فێڵ و ته ڵه كه
له ناو مێشكیان دا سه د جۆر كه ڵه كه
ده وڵه تی تاران هه زار سوێندی خوارد
گه لێك به ڵێنی و وه عده ی درۆی نارد
به ڵام من زانیم گشتی درۆیه
دار نه ده قه ڵشی،هۆره له خۆیه
ئه و عه شیرانه ی فریو درابون
ده ست و پێوه ندی حه مه رزا بون
چرای كۆماریان وا كوژانده‌وه
ئاگری دوژمنیان وا بوژانده وه
وه سیه تێ ده كه م گشتی بخوێنن
منداڵ به عیلم و مه كته ب راهێنن
كچ و كوران‌و فێری زانست بن
نه وه ك، له دوا رۆژ كۆیله و بن ده ست بن
ته نیا شتێكی له ناومان كه مه
مرۆڤی زانا و كه سی عالمه
له كاروانی مرۆڤایه تی
قافڵه به رنه پێش،به ئازایه تی
خوێندن و عیلم و زانستی ئێوه
ببێته چه كێك ،له ده ستی ئێوه‌یه كێتی و عیلم بكه ن به پایه
دوژمن تێك ده شكێ،هه تا هه تایه
به مه رگی من و ئامۆزاكانم
هه رگیز مه ترسن،ئازیزه كانم
چون ده بێ زۆر كه س له دوای ئێمه دا
له رێی سه ربه ستی ببنه گیان فیدا
داری ئازادی به خوێن ئاو نه درێ
به ری ناهێنێ،لك و پۆی ده مرێ
له دوای ئێمه دا ئه من دڵنیام
گه لێك قاره مان ده كه ونه رێگام
به لام چون پاكن ،فریویان ده ده ن
به درۆ و ده هۆ له ناویان ده به ن
جا پێتان ده لێم بۆ داهاتۆكان
ده رسی عیبره ت بێ مه رگی قازێیه كان
بۆ خه باتگێران،بۆ شۆرش وانان
بۆ پیره كان و بۆ گشت جه وانان
وه سیه تێ ده كه م هه ر بۆ گشتتان
بۆ دلسۆزانی خاكی نیشتمان
له خوا داوا كه ن ،سه ر به ست و شاد بن
نه ته وه یه كی شاد و ئازاد بن
هه ر گیز مه پرسن بۆ سه ر نه كه وتوم
ئه گه ر چی له ناو گۆری سارد خه وتوم
سه ركه وتنی من له و كاته دایه
كه سه ر بۆ گه لم له پای دار دایه‌له پێناو وه ته ن گیان فیدا كردن
چ نیعمه تێكی گه وره یه مردن
من كوردستان‌م به خوێن دروست كرد
من سه ر كه وتم و دوژمنم په ست كرد
له خوام داوا بو كاتی مردنم
كاتی جه نازه بۆ گۆر بردنم
روسوری خوا و خه ڵكی خوا بم
به مه رگێكی وا بۆ گه ل فیدا بم
ئێستاش به ماڵ و به گیان و به سه ر
تاجی سه ر به رزی شه هیدم له سه ر
وه ها مردنێك خۆی سه ر كه وتنه
ژینی بێ كه ڵك بۆ خۆی مردنه
ئازیزه كانم،،خۆشه ویستانم
له بیرتان نه چێ ،وه سیه ته كانم
كوردستان ،موڵكی هه م‌و كوردانه
ماڵی كوردانه له م سه ر جیهانه
هه‌مو ئینسانێك له ماڵی خۆیدا
ئازاده و ده بێ بژی له وێدا
كۆتایی مه كه ن بۆ رزگاری كورد
وا بپارێزن ،گشت ئاساری كورد
ئه وا نه ی ده بنه به ر پرسی ئێوه
هه ست لێپرسیارن له پرسی ئێوه
مه بنه به ر هه ڵست له سر رێگایان
چقڵ ساز مه كه ن بۆ نێو نیگایانئه ركه كانی خۆ باش به رێ به رن
ئه گه ر دڵسۆز بن گشتی رێبه رن
براكه ی كورد‌و گه لێك چاكتره
بۆ ئێوه و وڵات دڵی پاكتره
من به ر پرسێتیم له ئه ستۆ نه با
ئێستا ته نافم له ئه ستۆ نه با
ئێستا له پای دار رانه ده وستام
له خه وی غه فڵه ت دره نگ هه ڵده ستام
به ڵام ئه ركی من ،بۆ من ئامانج بو
كه چی مه رگی من بۆ گه ل قازانج بو
هه تاكو پای گیان وه فادار ماوم
بۆ سه ربه ستیتان،قه ت نه وه ستاوم
بۆیه دڵنیام،رۆژێكیش دادێ
شادی ببینن ،له شار و لادێ
له چه نگ داگیركه ر رزگاریتان دێ
رۆژی بێداری و وشیاریتان دێ
برواتان به خوا و پێغه مبه ر هه بێ
دین سه نگه رێكه، با سه نگه ر هه بێ
دلسۆزی یه ك بن ببنه هاو په یوه ند
شه ریكی یه ك بن له غه م یا گۆوه ند
ئیره یی له ناو دڵدا فرێ ده ن
ئینسانی زانا و كارامه ڕێ ده ن
ئه مری به رپرسان جێبه جێ بكه ن
بۆ خزمه ت كردن كێبه ركێ بكه نزانست به رنه سه ر،تا فریو نه خۆن
له عیلم و خوێندن، ده ستی خۆ مه شۆن
دوژمن ،به دۆستی خۆتان مه زانن
چون دوژمنانتان زۆر فێڵه زانن
دوژمنی ئێمه دوو جار دوژمنه
دوژمنی دین و نه ته وه ی منه
به چوكه ترین بیانو ده وكوژێ
زۆر بێ به زه یی خوێنتان ده رێژێ
بۆ چه ند رۆژێكی دونیای بێ قیمه ت
خۆتان مه فرۆشن،به ر مه ده ن هیمه ت
خه یانه ت مه كه ن به یه كتر هه رگیز
پێكه وه بژین دڵپاك و ته میز
خه یانه ت مه كه ن به ماڵ و به گیان
نه به سیاسه ت ،نه به ناموستان
چون خه یانه تكار دایم،روره شه
خه یانه ت، له خۆی ده كا هه ڕه شه
له گه ڵ ئه وانه ی كه وا دڵپاكن
زه حمه تكێشانی نه ته وه و خاكن
هاوكاری بكه ن.كاریان به رنه پێش
بۆ یه كتر ببنه ،خزم و قه وم وخوێش
له م وه سێتنامه ی ئاماژه م كردۆ
ئه م نه خۆ ش خانه ی كه سازمان كردۆ
له و مزگه وتانه و قوتابخانانه
كه ڵك وه ربگرن،گشت هی خۆتانه
شۆرش به ر مه ده ن ،خه باتو هه بێ
زۆر حه ول بده ن،، وڵات‌و هه بێ
ئه گه ر وڵات‌و به ده ست خۆتان بێ
سه ر به خۆ بن و كۆمارێكتان بێ
ئه و كاته خاوه ن سه روه ت و ماڵن
به سه ر ئابڕو و شه ڕه ف دا زاڵن
ئێستاش بۆ دوا جار وه سیه ته بۆتان
یه كگرتن بكه ن به ڕه مزی خۆتان
مسۆگه ر نابێ به بێ یه كبونتان
رزگاری ئێوه و ژیان و بونتان
ئامۆژگاریم كرد ،بۆ ئێوه ئه ی گه ل
ئێتر،ڕۆیشتم،خواتان ده گه ڵ
خزمه تگوزاری ،نه ته وه و خاكم
بژی كوردستان،،به خوێنی پاكم
قازی موحه مه د
10ی خاكه لێوه ی 1326ی هه تاوی
Serçawekan:
[1] سەروان ”کیومرث صالح” کە لە دادگای سەرۆک کۆماری گیانبەختی کوردستان، جنابی پێشەوای کوردستان و گیانبەختان ”ابولقاسم صدر قاضی” و ”محمد حسین سیف قاضی” بەشدار بوو و ڕاپۆرتەکان لە لایەن ئەو ئامادە کرابوو، خوشکەزای سەرلەشکەر ”فریدون جم” بوو. ”فریدون جم” زاوای ”محمد رضا سوادکوهی (پهلوی)” پاشای ئەوکاتی ”ایران” بوو. ”شمس سوادکوهی (پهلوی)” خاڵۆژنی سەروان ”کیومرث صالح” بوو. ”کیومرث صالح لە ڕاستیدا ڕاپۆرتی بۆ ”ستاد ارتش ایران” نووسیبوو تا لە ئارشیوی ”رکن دو” دا ڕابگیرێت. ڕاپۆرتەکانی ئەو کاتێک کە لە گۆڤاری ئاماژەپێکراوی ئەرتەشی ”ایران”دا بڵاو کراوە، تووشی کێشەی کرد و بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بەڵگەی نهێنی پلە و جلکی سوپایی خۆی لە دەست دا. بە پێی ئەو زانیارییانەی کە حیزبی تودە بڵاوی کردبۆوە، ”کیومرث صالح” ڕاپۆرتەکانی خۆی بە بێ سانسۆر لە مانگنامەی ئەرتەش و مەسەلە نهێنییەکانی لە ”ویژەنامە”ی ”تاج گیانی”دا بە چاپ گەیاند. ئەو لە سەر ئەو کارە داوای لی کرا تا لە دادگای یەرتەش دا ئامادە بێ. دادگا ڕایگەیاند کە بە تاوانی لەقاودانی هەواڵ و بەڵگەکانی نهێنی دادگایی‌کردنی ”قاضی”یەکان بە تاوانباری زانی. پلەی سەروانی لێ وەرگیراوە و ماوەی یەک ساڵیش لە بەندیخانە کرا. مانگنامەکەش بەسترا و ئیتر کۆتایی بە ژیانی چاپەمەنی هات.
Gozareshe Khabarnegare Artash e Shahanshahi az mohakemeh va Eedam e Ghazi Mohammad, billawkraw le layen hîzbî Tudey Iran, laperrey 1.
Em billawkrawey hîzbî Tudey Iran detwanin lem besterey jêreweda bibînin.
http://harikar.files.wordpress.com/2013/04/hezb-e-tudeh.pdf
Emeş besterî rastewxoy mallperrî Hîzbî Tudey Irane
http://www.rahetudeh.com/rahetude/Sarmaghaleh-vasat/PDF/april-2005/gozaresh-ghazi-mohamad.pdf
Ger le dahatû da besterî Hîzbî Tude kar neka yan besterekey naçalak bê, detwann seirî em fîlme bken ke le mallperrî ew Hîzbe hellgîrawe ta xwêner dillniya bê ke serçaweke sazkraw u saxte nê.
[2] Namilkey Tac Kiyanî, Namilkey Setade Leşkerî, (govarî Mahnameye Leşkeriye Iran, Jmare 44 ta 75.
Têbînî: Em basaney pêwendî be serkirdayetî kurdewe heye be şêwey taybetî (Vizhenameh le farsî da) bllaw krabûn.
[3] Bedredin Salih, Serok Komari Kurdistan le berdem dadgay Iran da, 2001 Hewlêr, laperrekanî 43-49.
[4] Behzad Khoshhali, Ghazi Mohammad va Jomhouri dar ayeneye asnad, Çape aval, Hamadan 1360 (Koçî Hetawî), ISBN 946-6792-30-6, laperrkanî 263-268.
[5] Loghman Hacî, Matn e Kamel e Asrar e Mohakemeye Ghazi Mohammad va Sadr va Seyf Ghazi, Bakhshe Vasiyat Nameye Ghazi Mohammad.
[6] Dadgahîkirina Serokkomar Qazî Mihemed (Başkan Qazî Mihemed’in Yaragilanmasi, Diyarbekir 2007, ISBN 978-975-00195-2-4, laperrekanî 43-49 & 78-84.