Sereta

powered by Wordpress Multibox Plugin v1.3.5

زۆر ماڵپەڕی کوردی  لە سەر مێژووی شۆڕشی کورد هەیە کە پێوەندی بە حیزبەکانەوە هەیە و بەردەوام چالاکن. من کە زۆر حەز لە بابەتی مێژوویی دەکەم خۆم لەم بەشە دوور خستۆتەوە. هۆکارەکانیش زۆرن لە ڕاستیدا. بۆ وێنە دەتوانم ئاماژە بە مێژووی شۆڕشی حیزبەکان بکەم کە لە ماڵپەڕی خۆیان دا بڵاویان کردۆتەوە. یەکەک دەکەن بە پیاوی گۆڕەپان و زۆر کەسی نیشتمان پەروەریان لە مێژووی شۆڕشی کورد سڕیوەتەوە. یان دەبینی یەکی دیکە دەکەن بە سەردەمداری پرسی کورد و لە هەمان کاتیش دا لە زۆر ڕاستیەکانی بزووتنەوەی ئەوکات چاوپۆشیان کردۆ. من لە سەر ئەم بڕوایەم کە کاتێک خاوەنی کیانێکی سەربەخۆ بین، دەبێ لە بنەڕەتەوە لە سەر ئەم بەشانە کار بکرێت و بۆ جیلەکانی داهاتوو ڕوون بکەینەوە کە کێ بووین و مێژوومان چی بۆ. لە لایەکی دیکەشەوە نووسین لە سەر ئەم شتانە دەگەڵ کولتوری ڕامیاری داسەپاو بە سەر کورد دا کێشەی هەیە و ناکرێ بە ساکاری باس لە ڕاستیەکان بکرێت. کۆمەڵگایەکی دوور لە زانست و لێپرسینەوە وە لە هەمان کاتیش دا پڕ لە هەستی لەڕادە بەدەر بۆ کۆمەڵێک خەڵک

درێژەی بابەت »

pênase
Mallperrêkî Serbexo. Lêre nûsînî kes bLaw nakrêtewe. Hîwadarm ke karekanm be dlltan bê u her çeşne pêşniyar u rrexneyektan heye bom bnêrn bo postgey www@kurd.no Hawkarî êwe cêgay rrêze u Sipastan dekem ger wêney kon u mêjûyim bo bnêrn.
Honrawe
Hawpol
Katjmêr
Get Adobe Flash player