کۆماری کوردستان
نامیلکەیەکە لەسەر کۆماری کوردستان کە تێیدا چەند بەڵگەیەکی ساختە بە پیی بەڵگە، فاکت و سەرچاوەی جێمتمانە لەقاو دراون. ئەم نامیلکەیە چەندین بابەتی دیکەشی بە دوادا بڵاو بۆتەوە و هێشتا کۆتایی بە پڕۆژەکە نەهاتووە. بە کرتەکردن لەسەر ئەم وێنەیە دەتوانن ئەم نامیلکەیە بخوێننەوە.
شەست‌و‌هەشت
پەمەنی کولوفوون دەتوانن کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکەن.پەرتووکێکی بەڵگەمەندە لەسەر کوشتاری بەکۆمەڵی کورد لە گوندی قاڕنێ. بۆ کڕینی ئەم پەرتووکە لە چا
سەربردەی ژیانم
بەرگی یەکەمی بیرەوەرییەکانی رسول پیشنماز لە ژێر ناوی سەربردەی ژیانم کە پێشتر بە چاپ گەییشتبوو، سەرلەنوێ بە قەڵەمی سۆران کرباسیان نووسراوەتەوە. ئەم پەرتووکە لە چاو وەشانی یەکەمی گۆڕانێکی زۆری بەسەردا هاتووە و لە لایەن چاپەمەنی ئەرزان بە چاپ گەییشتووە. بۆ کڕینی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکەن.

کارناسانی نێوخۆیی دە ئێران‌دا لێکۆڵینەوەیەکیان لەمەڕ پێکهاتەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجامدا. ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەیان کۆمەڵێک ڕاستی دەرخست کە بە چاوخشاندنێکی سەرەتاییدا دەبینرێت کوردەکان چلۆن بوونە قوربانی سیاسەتی جیاوازیدانان دە ئێران‌دا و هەربۆیە بە دروست زانرا کە ئەم بابەتە بە زمانی کوردیش بڵاو بکرێت. بۆ بەکوردیکردنی ئەم لێکۆڵینەوەیە داوام لە هێژا کاک ناسر قازی کرد کە ئەم گرنگە ئەنجام بدات. لێرە سپاسوێژی خۆم ئاراستەی کاک ناسر قازی دلۆڤان دەکەم و هیوادارم نموونەی مرۆڤی ئاوا دڵسۆزمان زۆر بن. گرنگیدان بەمجۆرە مژارانە بایەخی تایبەتی هەیە کە باس لە چلۆنایەتی هەڵسوکەوتی ئەو سیستەمە ناعادڵە لەگەڵ کوردەکان دەکات. ئەم ناعەداڵەتییە بە دڵنیاییەوە سەرچاوە لە دەستوورێکی بنەڕەتی وەردەگرێت کە کوردەکان هیچکات شەڕعیەتیان پێ نەدا.

لەژێرەوە دەقی ئەو لێکۆڵینەوەیە بە کوردی دانراوە.

هەر بژین

سۆران کەرباسیان


زۆرینەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کام نەتەوە و پارێزگا پێک هاتون ؟

(شیکاری ئاماری)

وەرگێڕانی لە فارسییەوە: ناسر قازی

بە پێی سەرچاوە نافەرمییە ئامارییەکان لە ئێران ، لە کاتێک دا زیاتر لە نیوەی داینشتوانی ئەم وڵاتە لە نەتەوە و گەلانی جگە لە فارس پێک هاتووە و خۆپاراستنی ناوەنەدی ئاماری ئێران لە بڵاوکردنەوەی ئامارێکی فەرمی لە پێکهاتەکانی نەتەوەیی هۆکارێکە بۆ هاتنە ئاراوەی ئامارە خەمڵێندراوە جۆراوجۆرەکان . پێکهاتەی زمانی دانیشتوانی ئێران بە پێی (کتێبی راستییەکانی دونیا – سیا) ئاماژە بەوە دەکا ٥٣% فارسی و زاراوەکانی تری فارسی ، ١٨% تورکی ئازەربایجانی و زاراوەکانی تری تورکی ، ١٠% کوردی ، ٧% گیلەکی و مازنی ، ٦% لۆڕی ، ٢% بەلوچی ، ٢% عەرەب و ٢% زمانەکانی تر ، کە بە پشت بەستن بەم ئامارە دەکرێ بڵێین کە تەنیا نیوەی خەڵکی ئەم وڵاتە فارس زمانن [١] . هەروەها هێندێک لە بۆچونە فەرمییەکانیش ئەم ئامارە پشت راست دەکەنەوە کە گەلی فارس کەمتر لە نیوەی دانیشتوانی ئێران پێک دەهێنن . عەلی ئەکبەر ساڵحی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردەمی ئەحمەدی نەژاد دا لە ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٣٩٠ی هەتاوی (١٧ ژانویەی ٢٠١٢ی زایینی) لە سەفەرێک بۆ وڵاتی تورکیا و لە وتوێژێکی فەرمی لەگەڵ رۆژنامەوانان باس لەوە دەکا کە ٤٠%ی خەڵکی ئێران لە تورکەکان پێک هاتووە [٢] . بە لەبەرچاو گرتنی ئەم ڕێژەیە و پێوەلکاندنی ڕێژەی گەلانی تر ئیتر جەماوەری فارسی وڵات زۆر کەمتر لە نیوەی کۆمەڵگای ئێران پێک دەهێنن .

بونی ئەم رەنگاورەنگییە لە پێکهاتەی گەلی وڵات دا بۆتە هۆی داخوازی جۆراوجۆری نەتەوەیی لە ئێران دا کە یاسای فەرمی ، مافی ژیان و پەرەپیدانی کەلتور و زمانی تەنیا بۆ فەرهەنگ و زمانی فارسی تورخان کردووە . سەرەڕای ئەوەش وردبینی لە سەر سەرچاوەی نەتەوەیی بەرپرسانی باڵای دام و دەزگاکانی جۆراوجۆری ئێران و سەرچاوەی پارێزگاکانیان لە کۆماری ئیسلامی ئێران دا نیشاندەری ئەم راستییە کە رەگەز و نەتەوە سەرچاوەیەکی گرینگ بۆ سەرکەوتنی پلە و پایەی بەرپرسانی فەرمی لە ئێران دا ئەژمار دەکرێت و لە سەروی ئەوەش هێندێک لە پاریزگاکانی ئیران خاوەنی ژمارەیەکی زۆر لە دەسەڵاتدارانی ئێرانن . لە دێڕەکانی خوارەوە دا پێکهاتەی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرچاوەی نەتەوەیی و پارێزگای لە دایک بونی بەرپرسانی باڵای دام و دەزگا سیاسی – سەربازی ئێران شی دەکەینەوە .

پێکهاتەی گشتی سیاسی – سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران

کۆماری ئیسلامی جۆرێک لە دەسەڵاتداری سیاسی ئەژمار دەکرێت کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٥٦ی زایینی لە لایەن ئیقباڵ لاهوری و لە کاتی جیابونەوەی پاکستان لە هیند پێشنیار کرا و وەک شێوازی فەرمی حوکمڕانی لە پاکستان هاتە سەر کار . ئیقباڵ کە لە ژێر کاریگەری بیرۆکەی (کەڵە پیاو)ی نیچە لە نوسراوەکانی خۆی دا لە چوارچێوەی واتای (مرۆڤی تەواو) دا کە بۆ یەکەم جار لە لایەن محییەدین عەرەبی لە بیرۆکەی ئیسلامی دا باس کرابو بە تێکهەڵکێشانی ئەم دو بیرۆکەیە واتە (کەڵە پیاو)ی نیچە و (مرۆڤی تەواو)ی محییەدین عەرەبی بناغەی فەلسەفەی کۆماری ئیسلامی داڕشت .

کۆی گشتی ناوەرۆکی ئەم جۆرە سیستەمە سیاسییە کە لە بیر و هزری ئیقباڵ دا جێی گرتبو ، بڕوا بە خۆ بون ، خۆیی بون و زیندو کردنەوەی کۆمەڵگای ئیسلامی ، هاندان بۆ گەڕانەوەی ئیسلام بۆ گۆڕەپانی سیاسی و دژایەتی لەگەڵ شارستانییەتی رۆژئاوایی و دەسکەوتی رۆژئاوا لە بواری زانستی و فەرهەنگی یە . ئەم ڕوانینە بۆ مێژوی ئیسلام کە دواتر لە لایەن ئەبوعەلای مودودی ، زانای پاکستانی بە پانتاییەکی زیاتر کرا بە تێئۆری و لە ڕێگەی بەرهەمەکانی ئایەتوڵا خومەینی لە ڕوانگەیەکی شیعە مەزهەبییەوە توانی لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی (١٩٧٩)ی زایینی ببێتە بنەمای حوکمڕانی لە ئێران . ئیستا جگە لە کۆماری ئیسلامی ئێران ، وڵاتانی پاکستان ، مۆریتانی ، ئەفغانستان ، و گامبیا خاوەنی سیستەمی کۆماری ئیسلامین و لە پێشگری ناوی فەرمی وڵاتەکەیان دا ئەم وشە گەلە (کۆماری ئیسلامی) بەکار دەهێنرێت .

دەزگای سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە نوسراوەیەکی فەرمی لە ژێر ناونیشانی (ناسیاوی لەگەڵ پێکهاتەی حکومەت و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەڵگەنامەی ڕوانگەکان) کە لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی (٢٠١١)ی زایینی چاپ و بڵاو کراوەتەوە ، بناغەی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەروەرزەکانی جۆراوجۆر دەناسێنێ کە بە پشت بەستن بەو دەکرێ دام و دەزگا و دامەزراوەکانی باڵادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەی خوارەوە نیشان بدەین :

01

پێکهاتەی پارێزگایی و نەتەوەیی فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکان

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێ ناوەندی جیا ، واتە سوپا (ئارتەش)ی کۆماری ئیسلامی ئێران ، سوپای پاسداران و هێزی و هێزی زێرەڤانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێک هاتون . کۆی گشتی ئەم هێزانە لە ژێر چاودێری و دەسەڵاتی بنکەی گشتی هێزە چەکدارەکان دان و سەرۆکی هەموان لە لایەن ڕێبەری ئێران دەست نیشان دەکرێت . وەزاڕەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان ئەرکی داڕشتنی پلان و بەرنامە و دابین کردنی پێداویستی و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ هێزە چەکدارەکانی لە ئەستۆیە و ڕاستەوخۆلە هیچ کار و چالاکی سەربازی دا بەشداری ناکات بەڵام بەشێک لە هێزە جەکدارەکان ئەژمار دەکرێت .

01

بە لەبەرچاو گرتنی جەدوەلی سەرەوە کە وەک چاڕتی فەرمی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەژمار دەکرێت داڕشتەی پارێزگایی فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەم شێوازەیە :

01

بە لەبەرچاو گرتنی نەتەوەی فەرماندە باڵاکان داڕشتەی فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەم شێوازەیە :

01

وەک دێتە بەرچاو ٧٥% فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەی فارس پێکهاتون کە لەم نێوە دا پشکی سەرەکی وەبەر پاریزگای ئیسفەهان کەوتووە .

پێکهاتەی نەتەوەیی و پارێزگایی بەرپرسانی باڵای دەزگای یاسا دانان

دەزگای یاسا دانان یەکێک لە کۆڵەکەکانی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە ئەرکی داڕشتن و پەسەند کردنی یاسا گشتییەکانی وڵاتی لە ئەستۆیە . دەزگای یاسا دانان لە دو ناوەندی سەرەکی پاڕلمانی ئیسلامی و ئەنجومەنی چاودێری پێک هاتووە . نوێنەرانی پاڕلمان کە دوای پەسەند کران لە لایەن ئەنجومەنی چاودێری بە دەنگدانی گشتی هەڵدەبژێردرێن ، یاسا جۆراوجۆرەکان بۆ جێ بە جێ کران لە ناوخۆی وڵات دا پەسەند دەکەن . ناوەندی دووەم ئەنجومەنی چاودێرییە کە ئەرکی چاودێری بە سەر یاسا پەسەند کراوەکانی پاڕلمانی ئیسلامی و دیاری کردنی گونجاوی یاساکان لەگەڵ یاسای بنەڕەتی (دەستور) و شەرعی ئیسلامی لە ئەستۆیە . دیاری کردنی گونجاو بونی پەسەند کراوەکانی پاڕلمانی ئیسلامی لەگەڵ فەرمانەکانی ئایینی ئیسلام لە ئەستۆی کۆی گشتی فەقیهەکانی (مەلاکان) ئەنجومەنی چاودێرییە و گونجاو بونیشیان لەگەڵ یاسای بنەڕەتی (دەستور) لە ئەستۆی کۆی گشتی ئەندامانی ئەنجومەنی چاودێرییە .

داڕشتەی نەتەوەیی ئەندامانی ئەنجومەنی چاودێری وەک ناوەندێکی کاریگەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەم شێوازەیە :

01

وەک دێتە بەرچاو پارێزگای ئیسفەهان بە چوار ئەندامەوە زۆرترین پشکی لە پارێزگاکان لەم ناوەندە دا وەبەر کەوتووە و پێکهاتەی نەتەوەیی ئەنجومەنی چاودێری بەم شێوازەیە :

01

پێکهاتەی پارێزگایی بەرپرسە باڵاکانی پاڕلمانی ئیسلامی کە بەرپرسیارەتی داڕشتنی یاسا لە ئێرانیان لە ئەستۆیە بەم شێوازەیە :

01

پێکهاتەی نەتەوەیی بەرپرسە باڵاکانی پاڕلمانی ئیسلامی بەم شێوازەیە :

01
پێکهاتەی نەتەوەیی و پارێزگایی بەڕێوەبەرانی باڵای هێزی جێ بە جێ کار (دەوڵەت)

هێزی جێ بە جێ کار (دەوڵەت) یەکێک لە سێ هیزی ئێرانە کە ئەرکی بەڕێوەبردنی وڵات بە پێی یاسا داڕێژراوەکانی کە دەزگای یاسادانان پەسەندی کردون لە ئەستۆیە و سەرۆکایەتی ئەمەش بە دەست سەرۆک کۆمارە . بە پێی یاسای ژمارە سەد و سێزدەی بنەڕەتی (دەستور)ی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لە گرینگترین ئەرکەکانی سەرۆک کۆمار جێ بە جێ کردنی یاسای بنەڕەتی (دەستور)ە کە دەکرێت لە ڕێگای چاودێری ، کۆ کردنەوەی زانیاری ، وردبینی و بەدواداچون ، کاری پێویستی بۆ بکا و لە کاتی وەستان یا جێ بە جێ نەبونی مادەیەک لە مادەکانی یاسای بنەڕەتی (دەستور) بە جۆرەی پێویست هەنگاو بنێت . بە کۆی گشتی هێزی جێ بە جێ کار (دەوڵەت) بە سەر دو بەشی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرانیان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار دابەش دەبێت . داڕشتەی نەتەوەیی و پارێزگایی بەرپرسانی باڵای دەوڵەت بەم شێوازەیە :

01

هەڵسەنگاندنی ئاماری خشتەی سەرەوە نیشان دەدا کە پارێزگای تاران بە شانزە بەرپرسی باڵا لە دەوڵەت دا زۆرترین پشکی لە نێو پارێزگاکان دا وەبەر کەوتووە . داڕشتەی نەتەوەیی بەرپرسانی باڵای دەوڵەت بەم شێوازەیە :

01

پێکهاتەی نەتەوەیی و پارێزگایی بەرپرسانی باڵای دەزگای دادوەری

دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بنەمای یاسای ئایین و بە پێی (فێقهی ئیمامیە) داڕێژراوە . بە پێی یاسای بنەڕەتی (دەستور)ی کۆماری ئیسلامی ئێران دەزگای دادوەری لە پەنا دەزگای یاسا دانان و هێزی جێ بە جێ کار (دەوڵەت) لە ژێر دەسەڵاتی ویلایەتی خاوەن دەسەڵاتی فەقیە کار دەکا. سەرۆکی دەزگای دادوەری بەرپرسی دام و دەزگاکانی وەک ئەنجومەنی باڵای دادی وڵات ، دادوەری گشتی وڵات ، ناوەندی کاروباری ڕاوێژکاری بۆ چارەسەری کێشەکان ، دادگاکان و دادگای باڵای دادوەران ، ئەنجومەنی دادی دام و دەزگاکان ، ڕێکخراوەی دادی هێزە چەکدارەکان و دادگای پارێزگاکان، ڕێکخراوەی پزیشکی داد ، ڕێکخراوەی وردبینی گشتی وڵات ، ڕێکخراوەی بەندیخانەکان و چالاکییەکانی چاکسازی وڵاتە .

داڕشتەی پارێزگایی بەرپرسانی باڵای دەزگای دادوەری بەم شێوازەیە :

01

بە لەبەرچاو گرتنی خشتەی سەرەوە پێکهاتەی بەرپرسانی باڵای دەزگای دادوەری بەم شێوازەیە :

01

پێکهاتەی نەتەوەیی و پارێزگایی ئەندامانی ئەنجومەنی دەست نیشان کردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی حکومەت

ئەنجومەنی دەست نیشان کردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی حکومەت لە بناغە گرینگەکانی سیاسی ئێران ئەژمار دەکرێت کە کاری سەرەکی ئەو پێکهێنانی هاوسەنگی لە نێوان ئەنجومەنی چاودێری و و پاڕلمانی ئیسلامی ئێرانە . لەو کاتانەی پاڕلمانی ئیسلامی پێداگری بۆ پەسەند کردنی داڕێژراوەیەکی خۆی دەکا و ئەنجومەنی چاودێری ڕای ئەرێنی لە سەر داڕێژراوەکە نییە ، ئەنجومەنی دەست نیشان کردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی حکومەت وەک سەرچاوەیەکی کۆتایی هێنان نێوانگیری دەکا . ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەن لە چل و چوار کەسی جێگیر و یەک کەسی کاتی بە شێوەی میوان کە سەبارەت بە قسە و باسی لە ئارا دا شیاو بێت پێک دێت و ئەندامانی جێگیر هەر پێنج ساڵ جارێک و بە فەرمانی ڕێبەر دەست نیشان دەکرێن . گرینگترین ئەرکی ئەم ئەنجومەنە دیاری کردنی بەرژەوەندی لە نێوان بیر و ڕای پاڕلمانی ئیسلامی و ئەنجومەنی چاودێری ، داڕشتن و پێشنیار کردنی سیاسەتەکانی گشتی حکومەت (کۆماری ئیسلامی) بۆ جێ بە جێ کردنی خاڵی یەک لە مادەی سەد و دەی یاسای بنەڕەتی (دەستور) ، چارەسەری گرفتەکانی حکومەت لە سەر ئەسپاردەی ڕێبەر ، دەربڕینی بیر و ڕا سەبارەت بەم پرسیارانەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی دەست نیشان کردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی حکومەت دەکرێن .

پێکهاتەی پارێزگایی ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە بەم شێوازەیە :

01

بە لەبەر چاو گرتنی خشتەی سەرەوە داڕشتەی نەتەوەیی ئەندامانی ئەنجومەنی دەست نیشان کردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی حکومەت بەم شێوازەیە :

01

پێکهاتەی نەتەوەیی و پاریزگایی لێژنەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری

ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری ، ئەنجومەنێکی پێکهاتو لە شارەزایانی ئایینی شیاو کە لە ەسەر بنەمای مادەی سەد و حەوتی یاسای بنەڕەتی (دەستور)ی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسیارەتی دەست نیشان کردنی (وەلی فەقیە) واتە (ڕێبەری کۆماری ئیسلامی) لە ئەستۆیانە . هەر خولێک لەم ئەنجومەنە هەشت ساڵە و ئەندامەکانی لە ڕێگەی دەنگی ڕاستەوخۆ و نهێنی خەڵک هەڵدەبژێردرێن . ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری لە جێ بە جێ کردنی مادەی یەک و دوی یاسانامەی ناوخۆی ئەنجومەن ، ژمارەی شارەزایانیان هەشتا و هەشت کەس دیاری کردووە . هێندێک لە یاساناسان بڕوایان وایە کە ناوی ئەنجومەنی شارەزایان لەگەڵ ئەرکی پێ ئەسپێردراو یەک ناگرێتەوە و هۆیەکەی ئەوەیە کە ئەرکی ئەم ئەنجومەنە دەست نیشان کردنی ڕێبەرە و بە پێی مادەی سەد و نۆی یاسای بنەڕەتی (دەستور) ، ڕێبەر پێویستە خاوەنی هەشت مەرج وەک ، فێقاهەت (شارەزایی تەواوی ئایینی) سیاسەت ، بەڕێوەبەری و ……… بێت بۆ ئەوەی ئەندامانی ئەنجومەن بتوانن دەست نیشانی بکەن ، لە کاتێک دا بۆ ئەم ئەندامانە تەنیا لە سەر خاڵی فێقاهەت (شارەزایی تەواوی ئایینی) پێداگری دەکرێت ، کەواتە پێویستە ناوی ئەم ئەنجومە بگۆردرێت بۆ (ئەنجومەنی شارەزایانی فێقهی) یا ئەوەتا یاسانامەی شارەزایان بگۆردرێت و لە بوارەکانی تریش دا وەک ئایینەکانی تر و ژنان و …. پسۆڕ و شارەزایان بنە ئەندام .

داڕشتەی پارێزگایی لێژنەی بەڕێوەبەری ئەم ئەنجومەنە لە ئێستا (خولی پێنجەم) بەم شێوازەیە :

01

بە لەبەرچاو گرتنی خشتەی سەرەوە پێکهاتەی نەتەوەیی ئەم ئەنجومەنە بەم شێوازەیە :

01

پێکهاتەی نەتەوەیی و پارێزگایی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لە ئەنجومەنە گرینگەکانی پێکهاتەی سیاسی – سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەژمار دەکرێت کە سیاسەتی بەرگری – ئاسایشی وڵات لە چوارچێوەی سیاسەتە گشتییەکان کە لە لایەن ڕێبەرەوە پەسەند کراوە دیاری دەکات و هەروەها هاوتەریب کردنی چالاکی سیاسی ، هەواڵگری ، کۆمەڵایەتی ، فەرهەنگی و ئابوری لە پەیوەندی لەگەڵ بیرۆکەی گشتی بەرگری – ئاسایشی و کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکانی دارایی و مەعنەوی وڵات بۆ بەرپەرچ دانەوەی هەڕەشەی ناوخۆیی و دەرەکی لە ئەرکەکانی ئەم ئەنجومەنەیە .

پێکهاتەی پارێزگایی ئەندامانی ئێستای ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بەم شێوازەیە :

01

داڕشتەی نەتەوەیی ئەم ئەنجومەنە بەم شێوازەیە :

01

پێکهاتەی نەتەوەیی و پارێزگایی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرهەنگی

ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرهەنگی وەک سەرچاوەیەکی باڵای داڕشتنی سیاسەت ، دەست نیشان کردنی ڕێباز ، بڕیار دان ، هەماهەنگی و بەرچاو ڕونی کار و باری فەرهەنگی ، ڕاهێنان و توێژینەوەی وڵات لە چوارچێوەی سیاسەتی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەژمار دەکرێت و بڕیارەکانی و پەسەند کراوەکانی ئەم ئەنجومەنە پێویست بە جێ بە جێ کردنە و وەک یاسا لە بەر چاو دەگیرێت .

پێکهاتەی پارێزگایی ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە کاریگەرە لە داڕشتنی سیاسەتەکانی فەرهەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران بەم شێوازەیە :

01

داڕشتەی نەتەوەیی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرهەنگی کە گرینگترین سەرچاوە بۆ بڕیاردان و تەنانەت داڕشتنی یاسا بۆ کار و باری فەرهەنگی ئێران ئەژمار دەکرێت بەم شێوازەیە :

01

 

دەرەنجام :

لە نوسراوەی بەردەست دا پێکهاتەی ئاماری بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران هاتە بەر باس و وردبینی . ناونانی وشەی “بەرپرسی باڵا” پاڵپشت بە پەڕتوکی بڵاو کراوە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی (گەشەی بەڕێوەبەرایەتی و سەرچاوەی مرۆیی سەرۆک کۆماری ئیسلامی – ناوەندی ڕاهێنانی بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی) لە ژێر ناوی “ناسیاوی لەگەڵ چوارچێوەی حکومەت و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەڵگەنامەی ڕوانگە” بووە . لەم پەڕتوکە دا کە چوارچێوەی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران ناسێندراوە باس لە بەرپرسانی باڵاش کراوە .

پاڵپشت بە چوارچێوەی باس کراو لەم پەڕتوکە دا کۆی دوسەد و شانزە بەرپرسی باڵا لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە باڵاترین ئاست دان کە پێکهاتەی نەتەوەییان بەم شێوازەیە :

01

کە دەکرێت ڕێژەکەیان بەم شێوازە بخەینە بەر دەست :

01

هەروەک دێتە بەر چاو ٧٨% ی پلە و پۆستە باڵاکانی ئێران لە بەر دەستی نەتەوەی فارس دایە کە پێکهاتەی پارێزگایی ئەم پۆستانە بەم شێوازەیە :

01

pdf

 بۆ ئەو کەسانەی کە خوازیارن ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە بە زمانی ماک بخوێننەوە، دەتوانن کرتە لەسەر ئەم دێڕە بکەن.

پێناسە
ماڵپەڕی کورد دابین کراوە بۆ مژاری مێژوویی و ناساندنی سەرچاوە و بەڵگەی جێمتمانە. لەم ماڵپەڕەدا هەوڵ دەدرێت کە سەرچاوە زارەکییەکان لەگەڵ یەکتر و مێژووی زارەکیی هەڵبسەنگێندرێت. شێواندنی مێژوو یەک لە پلانەکانی داگیرکەرانی کوردستان و نووسەرانی سەر بە ئەوان بووە. ئەم هەوڵانە بە مەبەستی خەوشەدارکردنی کولتوور و وێنەی گشتیی نەتەوەی کورد ئەنجام دراوە. لەم پێگەیەدا بە پێی توانا لەسەر مافە زەوتکراوەکانی نەتەوەی کورد بابەت بڵاو دەکرێتەوە. بەشێک بۆ هەڵسەنگاندنی پەرتووک دابینکراوە کە لە پەرتووکی چێشتی مجێورەوە دەستیپێکراوە. نووسینەکانی ئەم پێگەیە بە پێی قانوونی وڵاتی نۆرێگ گەڵاڵە دەکرێن. ماڵپەڕی کورد پاڵپشتیی لە هیچ لایەنێکی ڕامیاری و ناڕامیاری ناکات. سپاس بۆ سەردانتان. ماڵپەڕی کورد
یارمەتیی
ئێوە لە ڕێگەی پێشنیار، تێبینی و ڕەخنەکانتان دەتوانن هاریکارێکی باشی ئەم پێگەیە بن.