کۆماری کوردستان
نامیلکەیەکە لەسەر کۆماری کوردستان کە تێیدا چەند بەڵگەیەکی ساختە بە پیی بەڵگە، فاکت و سەرچاوەی جێمتمانە لەقاو دراون. ئەم نامیلکەیە چەندین بابەتی دیکەشی بە دوادا بڵاو بۆتەوە و هێشتا کۆتایی بە پڕۆژەکە نەهاتووە. بە کرتەکردن لەسەر ئەم وێنەیە دەتوانن ئەم نامیلکەیە بخوێننەوە.
شەست‌و‌هەشت
پەمەنی کولوفوون دەتوانن کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکەن.پەرتووکێکی بەڵگەمەندە لەسەر کوشتاری بەکۆمەڵی کورد لە گوندی قاڕنێ. بۆ کڕینی ئەم پەرتووکە لە چا
سەربردەی ژیانم
بەرگی یەکەمی بیرەوەرییەکانی رسول پیشنماز لە ژێر ناوی سەربردەی ژیانم کە پێشتر بە چاپ گەییشتبوو، سەرلەنوێ بە قەڵەمی سۆران کرباسیان نووسراوەتەوە. ئەم پەرتووکە لە چاو وەشانی یەکەمی گۆڕانێکی زۆری بەسەردا هاتووە و لە لایەن چاپەمەنی ئەرزان بە چاپ گەییشتووە. بۆ کڕینی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکەن.

بەڕێوەچوونی چەشنی جۆراوجۆری کوشتاری کورد و جیاکردنەوەی هەرکام لەوان پێویستی بە وردبوونەوەی جددی هەیە. کوشتار لە هەر حاڵەتێکدا ناکرێ کە لە چوارچێوەی ژێنۆسایددا هاوپۆلبەندی بکرێت.

پێناسەکردنی هەر چەشنە کوشتارێک کە لە لایەن ئەم حکومەتەوە ئەنجام دراوە، پێویستە لە ڕووی تایبەتمەندییەکانی شێوەی توناکردن،لە هاوپۆلە جۆراوجۆرەکانی ژینۆساید و کوشتاردا خانەبەندی بکرێ. نەتەوی کورد پێویستە زۆر بە تێبینییەوە ئەم دەستەواژانە بۆ پێناسەکردنی تاوانەکانی ئەم حکومەتە بەکار ببا تا لە چوارچێوەی پرەنسیپ و قانووندا دەگەڵ ئەم حکومەتە جەنایەتکارە ڕووبەڕوو ببنەوە و کەیسی پێداچوونەوە و لێپرسینەوەی جەنایەتەکان خەوشەدار نەکەن. ئەوە فاکت و بەڵگەی مێژوویی و سەرچاوەی جێی متمانەیە کە ڕێگە خۆش دەکەن تا مرۆڤ کوشتارێکی بەڕێوەچوو لە چ خانەیەکدا هاوپۆلبەندی بکا. گەلۆ فڵان کوشتار دەچێتە خانەی تاوانی شەڕەوە یان کوشتاری سیاسی یان ژێنۆساید و…، پێویستی بەوە هەیە کە گشت بەڵگە و سەرچاوەکانی لۆ کۆ بکرێنەوە تا بە متمانەوە بڕیاری لە سەر بدرێ.

لە پەرتووکێکدا کە لە سەر کەیسی کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵکی سیڤیل و بێ تاوانی گوندی قاڕنێ ئامادە کراوە، هەوڵ دراوە کە ئەم مژارە بە شێوەیەکی ورد، بە پێی بەڵگە و فاکتی حاشاهەڵنەگر، بە پێی سەرچاوەکان و ڕاپۆرتەکانی خودی حکومەتی ایران و بە پێی پرسیارگەلێکی جددی و پێویست کە هەڵتەکێنەری ڕاستین، ئەم کوشتارە وەک ژێنۆسایدێک بخرێتە بەر وردبوونەوە. نموونەیەک کە بە جوانی تێیدا دەردەکەوێ کە کوشتاری کوردی سیڤیل بە پێی بەرنامەیەکی لە پێشرا داڕێژراو لە لایەن حکومەتەوە هەنگاوی بۆ هەڵیندراوە و بەڕێوە چوو. لە ژێرەوە چەند دێڕێک لە مەڕ ژێنۆساید و تاوانی جۆراوجۆر دەخرێتە بەر چاوی ئێوەی هێژا کە لەم پەرتووکە بڵاونەکراوە ڕا گواستراوەتەوە. مەبەست تەنیا ڕاکێشانی سەرنجی خوێنەر بۆ ئەم باسە هەستیارە و هاوکات ناساندنی سەرچاوەی جێی متمانەی جیهانی پێوەندیدارە.

هەر بژین
سۆران کرباسیان

 

پڕۆفێسۆر ڕافائێل لێمکین (Lemkin Raphael) پارێزەرێکی جوولەکەی پۆڵەنی (لێهێستانی) بوو کە بە هۆی خەبات و تێکۆشانی دژ بە کوشتاری سیاسی ناوبانگێکی جیهانی بە دەست هێنا.A,B,D,G,K,L,O,Q دەستەواژەی ژێنۆساید (Genocide) [1] لە لایەن پڕۆفێسۆر لێمکینەوە ساز کرا. ئەو ژێنۆسایدی لە کۆی دوو ووشەی یۆنانی و لاتینی پێک هێنا. ووشەی ”ژێنۆس”(Gênos) لە زمانی یۆنانی دا بە واتەی ڕەگەز و ووشەی ”ساید” (Cide) لە لاتینی دا بە واتەی کووشتنە. هەر چەند کە پڕۆفێسۆر لێمکین لە کاتی شەڕی دووهەمی جیهانیدا زۆر پەرۆشی تونا کردنی جوولەکەکان بە دەستی نازییەکان بوو بەڵام زۆرتری لێکۆڵینەوەکەی لە سەر کوشتاری ئەرمەنییەکان بە دەستی ”عثمان”ییەکان ئەنجام دابوو کە لە کۆنفرانسی مادرید لە نێوان ١٤ تا ٢٠ی ئۆکتۆبری ١٩٣٣ی زایینی باسی لێ کرد و کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵکی بێ تاوان و سیڤیلی بە ”کردەوەی وەحشیانە” ناو برد، بەڵام ١٠ ساڵ دوایە لە ١٩٤٣ی زایینی دەستەواژەی ”ژێنۆساید”ی بۆ پیناسە کردنی قڕ کردنی بە کۆمەڵ بەکار برد.B,C,D,E,F,H,I,K,L,M,N,O,P,R

 

پرسیارێکی سەرنج ڕاکێشی پڕۆفێسۆر لێمکین کە لە سەر کەیسی سۆغۆمۆن تێهلیریان ئاراستەی کرد ئەوە بوو کە <<بۆ دەبێ تاوانی کوشتاری یەک ملیۆن مرۆڤ کەمتر بێ لە کوشتنی تاقە نەفەرێک؟>>A,H ژێنۆساید لە لایەن پڕۆفێسۆر لێمکینەوە تەنیا بە واتەی کوشتاری ڕەگەزی بەکار نەبردرا، بەڵکوو لە ڕوانگەی ئەو، کوشتاری ئێتنیکی، بەشێک لە نەتەوەیەک یان گرووپێکی ئایینی و …هتد دەگرتەوە کە لە باسی هاوپۆلە جۆراوجۆرەکانی ژێنۆساید دا باشتر ڕوون دەبنەوە.A,B,C,D,E,J,K,M,N,O,P   

کۆنوانسیۆنی بەرگری و سزادانی جەنایەتی ڕەگەزکوژی کە بە ژمارە کۆدی A (III) 260 لە بەرواری ٩ی دێسەمبری ١٩٤٨ی زایینیدا بە ئیمزای زۆرینەی ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گەییشت، لە دووهەم ”ئارتیکلی” خۆیدا پێناسەی ژێنۆسایدی بەم شێوەی   خوارەوەکردووە.S,T

لەم کۆنوانسیۆنەدا، ژێنۆساید بە واتەی هەر چەشنە کردەوەیەکە کە بە مەبەستی لەناوبردنی بەشێک یان تەواوەتی نەتەوەیەک، گرووپێکی ئێتنیکی، گرووپێکی ڕەگەزی یان ئایینی بەڕێوە بچێت، پیناسە کرا. بۆ وێنە:
a: کوشتنی ئەندامانی گرووپێک
b: بوونە هۆکاری گەییشتنی زیانی جددی دەروونی و جەستەیی بە ئەندامانی گرووپێک
c: بردنی ئەندامانی گرووپێک بۆ نێو هەلو مەرجێکی ژیان کە تونا کردنی فیزیکی هەموو یان بەشێکی ئەندامانی گرووپی بە دواوە بێت
d: داسەپاندنی حاڵەتێک بە سەر گرووپێکدا کە بەرگری لە دووزگی و هاتنە سەر دوونیای مناڵ بکا
e: ڕاگوێزی بەزۆری منداڵەکانی گرووپێک بۆ نێو گرووپێکی دیکە
لێوردبوونە لە ئاڵو گۆڕێک کە بە سەر پێناسەی چەمکەکاندا هاتووەو لەبەرچاوگرتنی ئەو لێدوانانەی کە مافناسانی ڕۆژئاوایی لە ٢٠ ساڵی ڕابردوو لە سەر ژێنۆساید ئاراستەیان کردوە، دەمانگەیێنێتە سەر ئەم گرنگە کە ژێنۆساید زۆر کردەوە لە خۆی دەگرێ کە دەبنە هۆکاری تونابوونی بەشێک لە ئێتنیک گرووپێک. ڕووخاندنی دامەزراوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان دەکرێ لە هەندێک حاڵەتدا بە مەبەستی تونا کردنی نەتەوەیەک لە لایەن حکومەتانەوە هەوڵی بۆ بدرێ. زمان کە لە گرنگترین فاکتەرەکانی ناسنامەی نەتەوەیەک دەژمێردرێت هەرکات لە زەمەنە جۆراوجۆرەکاندا لە کوردستان بە شێوەی جۆراوجۆر کەوتۆتە بەر هێرش کردن و بە مەبەستی یەکڕەنگ کردنی نەتەوەی کورد دەگەڵ نەتەوەکانی سەردەست بەڕێوە چووە. حکومەتە داگیرکەرەکان بۆ تواندنەوەی کورد و سڕینەوەی هێمای نەتەوەیی زۆرجار دەستیان بۆ شپڕێوکردنی هەستی نەتەوەیی کورد و چەواشەکردنی مێژووی کورد (بە تایبەتی کەسایەتییە کاریزماکانی نەتەوەی کورد) بردووەو وەک کەرەستەیەکی نە-زۆر-بەرچاو بەکاریان بردووە.
ئێستاش ئەم حکومەتانە وەک ئامرازێک لەم کردەوە قێزەوەنە کەڵک وەردەگرن تا کەرامەت و وێنەی گشتی نەتەوەی کورد ناشرین و ناحەز پێشان کۆمەڵگاکان بدەن و ئامانجیان تەنیا پەرەپێدانی ئەم بیرۆکەیە کە تاکی کورد لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە شەرم لە کوردبوونی خۆی بکا و خۆی بە ئێرانی، ئێراقی، ترک و سووریایی بناسێنێ، شانازی بە ئاخافتن بە زمانی داگیرکەر بکا، هەوڵ بۆ فێرکردنی زمانی زگماکی خۆی بە منداڵی خۆی نەداو ئەو سەنبولە نەتەوەیانەی کە لە هەر نەتەوەیەکدا جێی شانازی گەلن، وەک کۆمەڵێک ناوی بێ واتەی لێ بێ و نەبنە هۆکار بۆ یەکگرتوویی نەتەوەی کورد. ڕێباز و تەریقەتە جیاوازەکان یەکی دی لە فاکتەرەکانن کە حکومەتان کەڵکی لێ وەردەگرن تا بەشێک لە نەتەوەی کورد بە هۆکاری بڕوایەکی تایبەت لە کۆمەڵگا جیا بکەنەوە.

لە لایەکی دیکەوە لە ڕێگەی دابەشکردنی ناعادڵانەو نایەکسانی بودجەی وڵات و کەمتر تەرخان کردنی بوارەکان و سەرمایە لە ناوچە کوردستانییەکان، هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن تا کورد لە ناو وڵات و ئەو ناوچانەی کە کوردستانی نین بڵاو ببنەوەو بۆ بە دەستهێنانی کار و بواری باشتر، زێدی باب و باپیرانی خۆیان جێ بهێڵن. لەم ڕێگەیەوە ڕێگە بۆ سەرمایەی بازەرگانی پارس و ترک و عەرەب لە کوردستان ئاوەڵەتر دەبێ و هەرکات گەرەکیانە بەم شێوەیە دێموگرافی کوردستان بەرنە ژێر گۆڕانکارییەوە. بە پێی کۆمەڵێک قانوون و بیانووی داڕێژراو، بەرگری لەوەش کراوە کە گەر کوردێک خاوەن سەرمایەی باش بێ، ڕێگەی سەرمایەگوزاریان لە کوردستان لێ گرتووەو هانیان داوە تا لە ناوچە غەیری کوردییەکان کارسازی و سەرمایەگوزاری بکا. سڵامەتی و پاک و خاوێن ڕانەگرتنی کوردستان، بردنە ژێر مەترسی کەرامەتی مرۆڤی کورد و زۆر کردەوەی دیکە هەموو بە مەبەستی تواندنەوەی ئێتنیکی کراون و بەڕێوە دەچن. بڕوانە ئەم وێنە سازکراوە(Illustration).

 

ژێنۆساید (Genocide) بەشێک لە پاکتاوی ئێتنیکی، کوشتاری بەکۆمەڵ و فەرقو جیاوازیدانانە. پاکتاوی ئێتنیکی (Ethnic Cleansing)  شێوەیەک لە فەرق و جیاوازیدانان دەژمیردرێت. کوشتاری بەکۆمەڵ(Mass Murder) دەکرێ بە مەبەستی ژێنۆساید و پاکتاوی ئێتنیکی بەڕێوە بچێت، بەڵام دەکرێ بە هۆکاری دیکەش ڕوو بدات. فەرق و جیاوازیدانانیش (Discrimination) شێوەی جۆراوجۆر لە خۆی دەگرێ کە لە هەندێک حاڵەتدا هیج پێوەندییەکیان بە ژێنۆساید، پاکتاوی ئێتنیکی و کوشتاری بەکۆمەڵ نییە، بەڵام لە خانەی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و … دا جێگە دەگرن.[2]،[3]،[4]

بە هۆی ئەوە کە ژێنۆساید لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە دەکرێ بەڕێوە بچێ، هەر بۆیە لێزانان شێوە جیاوازەکانی ژێنۆسایدیان بە چەندین گرووپ، هاوپۆلبەندی کردووە.8 یەک لەوان، ژینۆسایدی فیزیکییە کە بە واتەی کوشتنی مرۆڤ لە گرووپێکی تایبەتی دیاریکراوە.[5],T ژێنۆسایدی کولتووری یەک لە هاوپۆلەکانی دیکەیە کە چەواشەکردنی مێژوو، بەرگریکردن لە فێربوونی زمانی زگماکی، شێواندن و دابڕانی گرووپیکی دیاریکراو لە نەریت و دابەکانی خۆی، توناکردنی ئاستی زانستی و شارستانییەت و … لە خۆی دەگرێت.8 ژێنۆسایدی بایۆلۆژی هاوپۆلیکی دیکەی شێوەی قڕکردنە کە لەم ڕێگەوە حکومەتان، پیلانی ئەوە دادەڕێژن تا ئێتنیک گرووپێکی تایبەتی نەتوانێ مناڵ بار بهێنێ کە بۆ وێنە لە ڕێگەی دەرمان، دەرزی و سێڕۆمی تایبەتی بەڕێوە دەچێ.8 هاوپۆلێکی دیکە لە چەشنی پاکتاوی ئیتنیکی/ڕەگەزی، ژێنۆسایدی ئابوورییە کە لە ڕێگەی وێرانکردن و سڕینەوەی بناغەی ئابووری و بژێوی ژیان و برسیکردن/برسیڕاگرتن و تاڵانی سامان و مڵکی ئێتنیک گرووپێکی تایبەتی دیاریکراو بەڕێوە دەچێت.8 دەکرێ لە هەندێک حاڵەتدا کۆچی بە زۆری بەشێک لە نەتەوەیەک/گرووپێکی دیاریکراو بە هەمان مەبەست ئەنجام بدرێ کە لە سەرچاوەکانی بژێوی خۆیان دوور دەخرێنەوە.

ژێنۆسایدی قانوونیش ڕێگەیەکە کە حکومەتان کەڵکی لێ وەردەگرن تا بە داڕشتنی قانوونی تایبەت دژ بە ئێتنیک گرووپێکی دیاریکراو هەوڵ بدەن بۆ توناکردنی ئەندامانی ئێتنیک گرووپەکە.8 هەر وەها ژێنۆسایدی کۆمەڵایەتی، ژێنۆسایدی سیاسی، ژێنۆسایدی ئایینی و ژێنۆسایدی مۆڕاڵ و ئەخلاق لە لایەن هەندێک پسپۆڕەوە جیا کراونەتەوە. ژێنۆسایدی ترس وەک تەوەرێکی تایبەت و سەرنج ڕاکێش لەم چەند ساڵەی دواییدا گرنگی زۆری پێ دراوەو داگیرکەرانی کوردستان لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە هەوڵی ئەم شێوە لە تواندنەوەی نەتەوەی کوردیان داوە کە ”مصطفی کمال” پاشا و ”رضا سوادکوهی” لە پێشڕەوانی پیلانداڕێژی ئەم شێوە ژێنۆسایدە بوون. ئێمە بە پێی ئەم بەڵگانەی کە بە دەستمانەوە، دڵنیاین کە پێویستە هاوپۆلی دیکە بە شێوە جۆراوجۆرەکانی ژێنۆساید زیاد بکرێ. بە هۆی ئەوە کە ئەم شێوە تایبەتییە لە چەند ساڵی ڕابردوو بە پیلانێکی تایبەتی لە کوردستان تاقی کراوەتەوەو بەڕێوە چووە و لە کەرەستەی پێشکەوتوو و تێکنۆلۆژی کەڵکیان بۆ بەڕێوەبردنی ژێنۆسایدی کورد وەرگرتووە،هەر بۆیە ڕێگە بە خۆمان دەدەین کە لە داهاتوودا هاوپۆلی تایبەتی لە ژێر ناوی تایبەتی بۆ دابین بکەین.

پێویستە ئەمەش بگوترێ کە بە هۆی ئەوە کە سیاسەتوانان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە کوردستان، بە پێی وردبوونەوە لە پیلانەکانی حکومەتی، گەییشتوونە سەر ئەو بڕوایە کە گیرۆدەکردنی لاوان و گەنجانی کورد بە مادە بێهۆشکەرەکان بە شێوەیەکی سیستەماتیک بەرنامەی بۆ داڕژاوەو بەڕێوە چووە، هەر بۆیە ئەم شێوە لە کوشتارە تایبەتێیان بە ژێنۆسایدی سپی ناو بردووە. لە دادگا نیو نەتەوەییەکاندا، کاتێک کردەوەی توناکردن بە ژێنۆساید دەناسریت کە حکومەتێک پیلانی لە ناو بردنی گرووپیکی ئێتنیکی/ڕەگەزی/ئایینی و … داڕشتبێ و بەڕێوەی بردبێ. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنوانسیۆنی قەدەغەکردن و سزادانی کوشتاری بەکۆمەڵی لە ١٩ بەنداندا لە ڕێکەوتی ٩ی دێسەمبری ١٩٤٨ی زایینی، پاش دانیشتنی ١٧٩ی خۆی ڕاگەیاند[6] و لە هەلو مەرجێکدا کە بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێز نەکەوێتە ژێر مەترسییەوە، هەڵوێست لە سەر ئەو حکومەتانە دەگرێت کە کوشتاری بە کۆمەڵ بەرانبەر گرووپێکی ئێتنیکی دیاریکراو بەڕێوە دەبەن.[7]

 

بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە بە فۆرمەتی پی‌دی‌ئێف، کرتە لە سەر ئەو بەستەرە بفەرموون.

Serçawekan

____________________

A
Jennifer Hyde (CNN Producer), Polish Jew gave his life defining, fighting genocide, 10 des 2008, www.cnn.com
B
Raphael Lemkin’s Axis Rule in Occupied Europe: Laws of Occupation – Analysis of Government – Proposals for Redress, (Washington, D.C.: Carnegie Endowment for International Peace, 1944), laperrey 79 – 95.
C
5th Conference for the Unification of Penal Law in Madrid (14 -20 October 1933), translated to english by James T. Fussell, published by prevent genocide international
D
David Nersessian, Carnegie Council for ethics in international affairs, 22 apr 2005
E
Samuel Totten & William S Parsons & Israel W Charny, CENTURY OF GENOCIDE, second edition, 2004 by Routledge, 2005 UK, ISBN 0-203-57638-1, laperrey 3
F
MANUS I . MIDLARSKY, THE KILLING TRAP, Genocide in the Twentieth Century, 2005 Cambridge University Press, ISBN-13: 978-0-511-13205-6, laperrey 18
G
Adam Jones, Genocide : a comprehensive introduction, 2nd ed, ISBN 0-203-84696-6, 2011 Routledge, laperrey 8
H
Adam Jones, Genocide : a comprehensive introduction, 2nd ed, ISBN 0-203-84696-6, 2011 Routledge, laperrey 9
I
Adam Jones, Genocide : a comprehensive introduction, 2nd ed, ISBN 0-203-84696-6, 2011 Routledge, laperrey 10
J
Adam Jones, Genocide : a comprehensive introduction, 2nd ed, ISBN 0-203-84696-6, 2011 Routledge, laperrey 12
K
Pablo Salvador Coderch & Antoni Rubí Puig, Genocide Denial and Freedom of Speech, Universitat Pompeu Fabra 2008, laperrey 6
L
Alexander Laban Hinton (Edit), Annihilating Difference: The Anthropology of Genocide, ISBN 0-520-23029-9, 2002 University of California Press, laperrey 3,58-89
M
Israel W. Charny (Editor), The ENCYCLOPEDIA OF GENOCIDE,Volume I, Institute on the Holocaust and Genocide, Jerusalem, 1999, ISBN 0-87436-928-2, laperrey lxi, 11-12
N
Barry Sautman (Editor), CULTURAL GENOCIDE AND ASIAN STATE PERIPHERIES, ISBN-13: 978–1–4039–7574–4, 2006 USA, laperrey 3
O

SAMUEL TOTTEN and PAUL R. BARTROP, Dictionary of Genocide, Volume 1 & 2, GREENWOOD PRESS 2008, ISBN: 978-0-313-32967-8, laperrey 166

P
Dinah L. Shelton (Editor in Chief), encyclopedia of GENOCIDE and CRIMES AGAINST HUMANITY, Vol 1, ISBN 0-02-865992-9, 2005 USA, laperrey 396
Q
Leslie Alan Horvitz and Christopher Catherwood, Encyclopedia of war crimes and genocide, ISBN 0-8160-6001-0, 2006 USA, laperrey 166
R
Larry May, Genocide: A Normative Account, 2010 CAMBRIDGE UNIVERSITY PRESS, ISBN-13 978-0-511-67698-7, laperrey 4
S
Convention on the Prevention and Punishment of the Crime of Genocide, United Nations General Assembly, Article 2

T

بۆ زانیاری زۆرتر لە مەڕ پێناسەی ژێنۆساید و مێتۆدە جۆراوجۆرەکان بڕوانە ئەم سەرچاوانە کە لە ژێرەوە دانراوە:

Adam Jones, Genocide : a comprehensive introduction, 2nd ed, ISBN 0-203-84696-6, 2011 Routledge, laperrey 13 og 14
Alexander Laban Hinton (Editor), Annihilating Difference: The Anthropology of Genocide, ISBN 0-520-23029-9, 2002 University of California Press, laperrey 60
Israel W. Charny (Editor), The ENCYCLOPEDIA OF GENOCIDE,Volume I, Institute on the Holocaust and Genocide, Jerusalem, 1999, ISBN 0-87436-928-2, laperrey 18 be dwawe
Barry Sautman (Editor), CULTURAL GENOCIDE AND ASIAN STATE PERIPHERIES, ISBN-13: 978–1–4039–7574–4, 2006 USA, laperrey 4-7
SAMUEL TOTTEN and PAUL R. BARTROP, Dictionary of Genocide, Volume 1 & 2, GREENWOOD PRESS 2008, ISBN: 978-0-313-32967-8, laperrey xxiv & 166
Dinah L. Shelton (Editor in Chief), encyclopedia of GENOCIDE and CRIMES AGAINST HUMANITY, Vol 1, ISBN 0-02-865992-9, 2005 USA, laperrey 309 & 396
Leslie Alan Horvitz and Christopher Catherwood, Encyclopedia of war crimes and genocide, ISBN 0-8160-6001-0, 2006 USA, laperrey 167
Larry May, Genocide: A Normative Account, 2010 CAMBRIDGE UNIVERSITY PRESS, ISBN-13 978-0-511-67698-7, laperrey 4 be dwawe
John Docker, The Origins of Violence: Religion, History and Genocide, ISBN 978 0 7453 2544 6, 2008 Pluto Press, laperrey 14-17, 62-65

بۆ زانیاری زۆرتر لە سەر گرنگی زمان لە ناسنامەی نەتەوەییدا، فێربوونی زمانی زگماکی، قانوونە پەسەندکراوە نێونەتەوەییەکان و …. بڕوانە ئەم سێ سەرچاوەی ژێرەوە

ELLIS CASHMORE, DICTIONARY OF RACE AND ETHNIC RELATIONS, Fourth Edition, ISBN 0-
415-15167-8, 1996 New York
JOSHUA A. FISHMAN, HANDBOOK OF Language & Ethnic Identity, ISBN 0-19-512428-6, 1999 New York
CHRISTINE JOURDAN & KEVIN TUITE, LANGUAGE, CULTURE, AND SOCIETY, ISBN10: 0-521-84941-1, 2006 New York

2

www.hawaii.edu/powerkills
3

MICHAEL MANN, The Dark Side of Democracy; Explaining Ethnic Cleansing, ISBN-13 978-0-511-23465-0, 2005 Cambridge University Press, laperrekanî 10-18
4

www.clg.portalxm.com/library/keytext.cfm?keytext_id=207

5

لە زۆربەی ئەو کتێبانەی کە لە سەرچاوەی ژمارە چواردا ئاماژەی پێ کراوە، باس لەم هاوپۆلە جۆراوجۆرانە کراوە.

6

http://www.hrweb.org/legal/genocide.html

7

بە دەیان نموونەی ژێنۆسایدمان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان هەیە کە لە ماوەی ١٠٠ ساڵی پێشوودا لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوایی و وڵاتانی داگیرکەری کوردستانەوە بەڕێوە چووە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچکات هەڵوێستی لە بەرانبەریاندا نەبووە و خۆی لێ گێژ کردوون. چاوەڕوانی دەکرا لانی کەم ئەم کوشتارە سیاسییانەی کە پاش دامەزراندنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە چوون، لێژنەی تایبەتی بۆ دابین کردبا و گاڕانتییەکیان دابا بە دەست کوردەوە تا جارێکی دیکە تووشی مەترسی ژێنۆساید لە لایەن داگیرکەرانی کوردستان نەبێ.

ئەم بابەتە پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩١ی کۆچی هەتاوی لە ماڵپەڕی ناوەندی نۆچە و شرۆڤەی ڕۆژ و تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاو ببۆوە.

Pin It
پێناسە
ماڵپەڕی کورد دابین کراوە بۆ مژاری مێژوویی و ناساندنی سەرچاوە و بەڵگەی جێمتمانە. لەم ماڵپەڕەدا هەوڵ دەدرێت کە سەرچاوە زارەکییەکان لەگەڵ یەکتر و مێژووی زارەکیی هەڵبسەنگێندرێت. شێواندنی مێژوو یەک لە پلانەکانی داگیرکەرانی کوردستان و نووسەرانی سەر بە ئەوان بووە. ئەم هەوڵانە بە مەبەستی خەوشەدارکردنی کولتوور و وێنەی گشتیی نەتەوەی کورد ئەنجام دراوە. لەم پێگەیەدا بە پێی توانا لەسەر مافە زەوتکراوەکانی نەتەوەی کورد بابەت بڵاو دەکرێتەوە. بەشێک بۆ هەڵسەنگاندنی پەرتووک دابینکراوە کە لە پەرتووکی چێشتی مجێورەوە دەستیپێکراوە. نووسینەکانی ئەم پێگەیە بە پێی قانوونی وڵاتی نۆرێگ گەڵاڵە دەکرێن. ماڵپەڕی کورد پاڵپشتیی لە هیچ لایەنێکی ڕامیاری و ناڕامیاری ناکات. سپاس بۆ سەردانتان. ماڵپەڕی کورد
یارمەتیی
ئێوە لە ڕێگەی پێشنیار، تێبینی و ڕەخنەکانتان دەتوانن هاریکارێکی باشی ئەم پێگەیە بن.