کۆماری کوردستان
نامیلکەیەکە لەسەر کۆماری کوردستان کە تێیدا چەند بەڵگەیەکی ساختە بە پیی بەڵگە، فاکت و سەرچاوەی جێمتمانە لەقاو دراون. ئەم نامیلکەیە چەندین بابەتی دیکەشی بە دوادا بڵاو بۆتەوە و هێشتا کۆتایی بە پڕۆژەکە نەهاتووە. بە کرتەکردن لەسەر ئەم وێنەیە دەتوانن ئەم نامیلکەیە بخوێننەوە.
شەست‌و‌هەشت
پەمەنی کولوفوون دەتوانن کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکەن.پەرتووکێکی بەڵگەمەندە لەسەر کوشتاری بەکۆمەڵی کورد لە گوندی قاڕنێ. بۆ کڕینی ئەم پەرتووکە لە چا
سەربردەی ژیانم
بەرگی یەکەمی بیرەوەرییەکانی رسول پیشنماز لە ژێر ناوی سەربردەی ژیانم کە پێشتر بە چاپ گەییشتبوو، سەرلەنوێ بە قەڵەمی سۆران کرباسیان نووسراوەتەوە. ئەم پەرتووکە لە چاو وەشانی یەکەمی گۆڕانێکی زۆری بەسەردا هاتووە و لە لایەن چاپەمەنی ئەرزان بە چاپ گەییشتووە. بۆ کڕینی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکەن.

چەند سەرنجێک لەسەر وێنەیەکی نەوشیروان مستەفا

کاتێک سەیری وێنەیەک دەکەین، گرنگە کە تا ئەو جێگایەی بۆمان دەلوێت، داتاکانی لێ وەرگرین. دروستە کە ڕادەی سەرنجی مرۆڤەکان جیاوازە، بەڵام هەڵسەنگاندنی وێنەش کارێکی هێندە سانا نییە و بەو جۆرە نییە کە هەرکەس توانایی لێوردبوونەوە و خوێندنەوەی وێنەی هەبێت.

‌لەم نووسینە کورتەدا هەوڵ دەدرێت بە وردبوونەوە لە وێنەیەکی دەستنیشانکراو، سەرنج و خوێندنەوەیەک بڵاو بکرێت و هیوادارم سەرنج و لێکدانەوەی زۆرتر لە لایەن خوێنەرانەوە بەدوای خۆیدا بهێنێت. سەرنج بدەنە ئەم وێنەیەی ژێرەوە، چینییەکان گوتەنی هەزار وشە زیاتر دەبێژێت و منیش لێرە هەوڵ دەدەم ڕیزیان بکەم.

پێناسەیەکی تەسک لەسەر ئەم وێنەیە

وێنەکە چاوپێکەوتنێکی دوو کەس لە سەرانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ چەند کەس لە کەسایەتییە سیاسییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نیشان دەدات. ڕوون نییە کە لە چ ڕێکەوتێک گیراوە و پێوەندی بە کام لەو دانیشتنانەی نیوان ئەو دوو لایەنە هەیە کە نەوشیروان مستەفا لە نووسینەکانی خۆیدا باسی کردوون. لەم وێنەیەدا دەبینن کە جەلال تاڵەبانی و مەلایەکی ئێرانی یەکتر ماچ دەکەن و نەوشیروان مستەفاش لە پشتەوە ڕا چاوی لەم ماچکردنەیە.


بە پێی ئەو هەڵسەنگاندنەی کە پێشتر لەگەڵ دەیان وێنەی دیکە ئەنجامم داوە، گومان لەوەدا نییە کە ئەم وێنەیە پاش ساڵی ٢٠٠٠ی زایینیی کێشراوە. وێنەکانی تاڵەبانی لە ساڵی ٢٠٠٠ و یەک دوو ساڵ پاش و پێشی ئەم ڕاستییەش دەردەخەن کە تاڵەبانی تا ڕادەیەک زگی هەبوو. واتە لەم وێنەیەدا کە دەیبینن، زگی تاڵەبانی بە تەواویی چووەتە سەر زگی ئەو مەلایەی کە ماچی دەکات. سەرەو دەستێکیان لەسەر شانی یەکتر داناوە و یەکتریان بە جۆرێک گرتووە کە جیا لەوە کە نیشانەی دۆستایەتییەکی گەرمی نێوانیانە، بەڵکوو کۆنتاکتێکی تەواوی جەستەییان بە جلەوە بە یەکەوە هەیە.


ئێمە دەزانین کە ماچکردن لە کولتووری زۆر نەتەوە و گرووپی ئێتنیکی‌دا ئاساییە و بەم شێوەیە نییە کە وەک ئەورووپییەکان هەرکەس ئەم کارە بکات بە هاوڕەگەزباز بناسێندرێت. تەنانەت لە ناو ئەورووپییەکانیشدا بۆ وێنە نموونەی فەڕەنسییەکانمان هەیە کە پیاوەکانیان یەکتریان ماچ دەکرد. کوردەکان، ئەرمەنییەکان، ئاسۆڕییەکان، فارسەکان، بەلووچەکان، عەڕەبەکان و ترکەکانیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم کارە دەکەن. ژنانی ئەو نەتەوانە یەکتر ماچ دەکەن و پیاوەکانیشیان لە کاتی بینینی یەکتر و سڵاوکردن‌دا یەکتر ماچ دەکەن، بەڵام ئەم ماچکردنە لە دۆخێکدا ئەنجام دەدرێت کە دوو لایەن یەکتر بناسن و ڕێز و عەتفێکیان بۆ یەکتر هەبێت. واتە ماچکردنی نێوان هاوڕەگەزەکان تەنانەت وەک گەلانی سپانیۆلیوێژ بۆ نموونە نییە کە لە یەکەم نیگادا بە ئاسایی یەکتر ماچ دەکەن، بەڵکوو لای نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستیان بە ئاشنابوونێکی پێشتر هەیە بۆئەوەی یەکتر ماچ بکەن.


لێرە لەم وێنەیەدا زۆر شت نائاساییە و هەربۆیە ئانالایز و لێوردبوونەوە لەسەر ئەم وێنەیە قسەیەکی زۆر هەڵدەگرێت کە لێرە هەوڵ دەدرێت بەبێ فرەوێژیی و بە کورتیی لەسەریان بگوترێت.

‌‌


جۆری ماچکردن

من سەرنجی ماچکردنی پیاوە کوردەکان و باقی نەتەوەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستم داوە. بە متمانەوە دەتوانیم بێژم کە ماچکردنی ئەم وێنەیە لەچاو شێوەی ماچکردنی پیاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جیاوازە. سەرنج بفەرموون کە جەلال تاڵەبانی سەری بە ڕادەیەک لار کردووە کە لووتی لە لووتی مەلاکە نەکەوێت بۆئەوەی بە جوانی بتوانێت دم لەسەر دمی مەلاکە دابنێت. ڕۆژانە لە شەقامەکانی ئەورووپا چاومان بەم شێوە لاربوونەوەی سەر دەکەویت، بەڵام لە نێوان دووکەسدا کە حەزیان لە یەکە. ماچکردنی ئاسایی و نۆرماڵ بە شێوەی کۆنتاکتی ڕوومەتەکان ئەنجام دەدرێت و بەم شێوەیە نییە کە دم لە دمی یەکتر بنێن. واتە ئەمەی لەم وێنەیەدا دەیبینین، نە لە ئەورووپا ئاساییە نە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


سەرنج بفەرموون کە مەلاکەش وەک تاڵەبانی چاویلکەی هەیە. ئەمە سەرنجڕاکێشە، چون لاربوونەوەی ملی تاڵەبانی مەبەستدارتر پێناسە دەکات. سەرنج بدەن کە گەر بە ئاسایی ڕوومەتەکانیان لە یەکتر دابا، بۆشاییەکی زۆرتر لە نێوان چاویلکەکان دەبوو، بەڵام ئەم مەلایە و تاڵەبانی لەم وێنەیەدا بایەخ بەوە نادەن کە چاویلکەکان لە یەکتر کەون. شکانی چاویلکە و لەمەترسیخستنی چاوەکان بایەخێکی کەمتری لەچاو دەربڕینی دۆستایەتی و نێوانگەرمیی ئەم دوانە پێ دراوە و ئەم گرنگەیان بە مەبەستی ماچێکی زۆر دەگمەن، ئیگنۆر کردووە.


دوو کەس لە نزیکی ئەم ماچکردنە دەبینن کە دوو چاوەکانی یەکیان و چاوێکی ئەوی دیکەیان لەم وێنەیەدا دیارە. هەر سێک چاو، بینەری ماچکردنەکەن. ئەم دوو کەسە کە بینەری هەرە نزیکی ماچکردنی تالەبانی و مەلاکەن، لەو چرکەیەدا فوکووسێکی وایان کردووە کە ڕۆڵی خۆیان لەبیر چووەتەوە. ئێمە نازانین کە ئەوان بادیگارد بوون یان دیپڵۆمات یان ڕۆژنامەوان، بەڵام هەر ڕۆڵێکیان هەبووبێت لەو کاتەدا بە تەواویی لە ماچکردنی ئەو دوو کەسەدا قوم بوون.


عەبای مەلاکە لەبەرچاو بگرن کە بەشێکی گرنگی لەم دیمەنەدا داپۆشیوە. تاڵەبانی زگدار و مەلایەکی لە باوەشگیراو لەم وێنەیەدا دەبینین، بەڵام عەبای مەلاکە ڕێگە نادات بزانین دەستەکانی دیکەی ئەم دوو کەسە لە کوێن. لەوە ناچێت کە دەستی ڕاستی تاڵەبانی بەرەو پشتەوە چووبێتەوە، چون ئەوکات لە شانی ڕاستەی ڕا دەمانتوانی پێی بزانین. زگیشی ڕێگە نادات کە لە پێشەوەی خۆی بێت و هەربۆیە سێ حاڵەت زیاتر نامێنێتەوە کە لۆژیک بن. یان یەکسەر بۆ خوارەوەی ڕاداشتووە یان ئەوە کە دەستی لە کەمەری مەلاکە کردبێت یان لەسەر سینگی مەلاکە دانابێت.

گەر تاڵەبانی دەستی ڕاستی بە تەواویی بۆ خوارێ ڕاداشتبا، هەندێک باڵانسی خۆی لە دەست دەدا، چون ملی لار کردووە و هاوکات دەستەکەی دیکەی هەتا پشتە ملی مەلاکە ڕۆییشتووە. بۆ ئەوە سانا لەمە تێبگەن، دەتوانن هەستنە سەر پێ و دەستی چەپتان بەرزکەنەوە و ملیشتان بۆ لای ڕاست بە مەبەستی ماچکردنی کەسێک لار بکەنەوە و دەستە ڕاستیشتان شەق لە شوینی خۆی بەردەنەوە خوارێ. زوو بۆتان دەردەکەوێت کە زۆر ناخۆشە و هەربۆیە مرۆڤ ئۆتۆماتیک حەز دەکات ستایلی ڕاوەستانی بگۆڕێت بۆئەوەی ڕاحەتتر ماچەکەی بکات. بۆئەوەی ئەو ماچەش ڕاحەتتتر ئەنجام بدرێت، دەست لە کەمەری مەلاکە دەکرێت. یەک حاڵەتی دیکە دەمێنێتەوە کە ئەویش ئەوەیە تاڵەبانی دەستی ڕاستی لە ئانیشکەوە نووشتاندبێتەوە و لەسەر سینگی مەلاکەی دانابێت کە لەم دۆخەدا لەبەر عەبای مەلاکە نایبینین. واتە زۆرتر لەوە دەچێت کە دەستی تاڵەبانی یان لە دەوری کەمەری مەلا کرابێت یان لەسەر سینگی مەلا داندرابێت.

لێرە تەنیا ئەمە دەبێژم کە ئەم ماچکردنە ئاسایی نییە.


پۆزیشنی وێنەگر لەم بارەوە تایبەتە کە لاربوونی سەری تاڵەبانی و دانانی دمی ئەو لەسەر دمی مەلا بە جوانیی نیشان داوە. بەهۆی ئەوە کە ئەم وێنەیە ساڵی ٢٠٠٣ لەسەر ماڵپەڕێکی حکومەتی ئێرانەوە بەم شێوەیە بڵاو بۆوە، هەربۆیە نازانین کە ئۆرجیناڵی ئەم وێنەیە چۆن بووە، چون دیارە کە بە مەبەستێکی نادیار بەشێکی بەرچاویان لە چەپ و ڕاستی وێنەکە بڕیوە. جۆری وێنەکە ئەمە دەردەخات کە فوکووس لەسەر ماچکردنەکەیەوە و هەربۆیە دەزانرێت کە ئەوان لە نێوەڕاستی زوومی کامێرای وێنەگردا بوون. وێنەکەش کە ئەو دوانە لە نێوەڕاستدا نیشان دەدات دەرخەری ئەوەیە کە چەپ و ڕاستی ئەم وێنەیە بڕدراوە. بەهۆی ئەوە کە نازانین لە بەشە بڕدراوەکان‌دا کێ ڕاوەستابوون، هەربۆیە لەمبارەوە چیتر نابێژم.


لە ڕاستیدا ئەم وێنە بێدەنگە زۆر قسەی بۆ گوتن پێیە کە لێرە هەوڵ دەدەم بە کورتیی ئاماژەی پێ بکەم.

‌‌

نەوشیروان مستەفا لەم وێنەیەدا

ئەوەی کە باسی ئەم بابەتەیە، بوونی نەوشیروان مستەفا لەم وێنەدا و جۆری ڕاوەستان و نیگای سەرنجڕاکێشی ئەوە.

دەکرێ بە متمانەوە بێژین کە نەوشیروان مستەفا لە وێنەکان‌دا بە گشتیی شاناز و سەربەرز دەنوێنێت. سینگی دلێرانە دەهێنا پێش و نیگایەکی پڕ لە غروور و شکۆی هەیە. نەوشیروان مستەفا تەنانەت لەو کاتەدا کە لەگەڵ سەدام حوسێن و باقی سەرانی حیزب بۆ وێنەگرتن ڕاوەستابوو، شکۆ و گەورەیی خۆی پاراست. لەو وێنانەی کە لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی کورد و پێشمەرگە و خەلکی هەژاریش کێشاوییەتی، بە هەمان شێوە دەبیندرێت کە سەرەڕای ئەوە کە نەوشیروان مستەفا فەخر بە کەس نافرۆشێت و پۆز و ئیفادەیەکی تەنانەت لە بەرانبەر هەژاران و پێشمەرگەی ئاساییشدا نەبووە، سەری سەربەرزانە ڕادەگرت.

‌سەرنج بفەرموون نەوشیروان مستەفا لەم وێنەیەدا زۆر بە ناڕەحەتییەوە بە بنی چاوەکانیدا خەریکە سەیری ئەو دیمەنە ناشرینەی تاڵەبانی و ماچکردنی نائاسایی ئەو دەکات.

نەوشیروان مستەفا لەم وێنەیەدا وەک سیاسیکارێکی شارەزا بە بینەری وێنە دەبێژێت کە ئەو پۆتەنسیەلی ئەوەی هەیە بزانێت شەرم و داڕزین چییە. هەرچەند کە خۆی هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، بەڵام جۆری هەلس‌وکەوتی تاڵەبانی لەو کاتەدا بزە و شکۆ لە نەوشیروان کز دەکات. سەرنج بدەن کە نەوشیروان سینگی دە ژوورێ کردووەتەوە. سەری داخستووە. حەز ناکات لەوێ بیت و شەرم و حەیا لە هەموو نێوچاوانی ڕا دیارە. نەوشیروان شەرم دەکات لەوێیە.

نەوشیروان مستەفا بە شێوەیەکی فیزیکی لەوێ ”حزووری” هەیە، بەڵام خۆی بە بەشێک لەو جەمعە نازانێت. خۆی بە نامۆیەکی بێبەخت و بێشانس دەبینێت کە نەدەبوو لەوێ لەوکاتەدا لە وێنەکەدا هاتبا. ڕەنگە نەوشیروان مستەفا ئێستا بە بینینی ئەم وێنەیە بە خۆی بێژێت: خۆزگە وەکی قاسملوو ئەوەندە قسە لە ڕوو دەبووم و دەمگوت حەز ناکەم لە وێنەکانتان‌دا هەبم، ئاخر د. قاسملوو سەرەڕای ئەوە کە زۆر جاران چاوی بە هەندێک کەسایەتی سیاسیی کەوتبوو، بە پێی بەڵگەیەکی ویکیلیکس حەزی بەوە نەکردبوو وێنەیان لەگەڵ بگرێت.

لەم وێنەیەدا حەوت سەر دیارن. یەکیان لەبەر ماچکردن لار بووەتەوە، بەڵام جگە لە نەوشیروان کە لە شەرمان سەری داخستووە، سەرەکانی دیکە ڕوویان لە ماچکردنەکە کردووە. سەر و نێوچاوانی نەوشیروان مستەفا لەم وێنەیەدا هارموونی وێنەکەی تێکداوە و لەگەڵ کاراکتێرەکانی دیکەی نێو وێنە نایخوێنێتەوە. حاشا لەوە ناکرێت کە نەوشیروان لەم وێنەیەدا جۆرێک سۆز و عەتفی بۆ تاڵەبانی هەیە و لە ڕووی دڵسۆزییەوە بەو دیمەنە تێکچووە، بەلام کە تاڵەبانی بەو شێوەیە دەبینێت کە بێسنوورانە ئاوی لە ئاوەڕۆ دەرکردووە، خەریکە بە خۆکزکردن و سەرداخستن سنووری خۆی لەگەڵ ئەم جۆری هەڵسوکەوتکردنە دەستنیشاندەکات.

‌لەم وێنەیەدا نەوشیروان مستەفا نەیتوانیوە خۆی بێت. نەیتوانیوە شکۆ و سەربەرزبوونی خۆی وەک باقی وێنەکانی دیکەی ڕابوردووی خۆی بپارێزێت. نەوشیروان مستەفا لە وێنەکانی وتووێژکردنی کاتی شەڕی کوردکوژیی و سەردەمی وتووێژ لەگەڵ بەعسییەکان و کاتی دیداری کوردە ڕوومەتدارەکان هەرکات بەرزبوون و سەربەرزی خۆی دەرخست، بەڵام لەم چرکەیەدا کە ئەم وێنەیە گیراوە، نەوشیروان خەریکە خۆی کۆ دەکاتەوە و بە جۆرێک حەز بە سانسۆڕی خۆی دەکات. حەز ناکات ئەو دیمەنە ناشرینە ببینێت کە پێشتر لەسەر نائاساییبوونی بە پێی پێویست گوترا.

پێشتر نەوشیروان مستەفا ئیمتحانی خۆی سەربەرزانە دابوو. هەموو هاوڕێکانی نەوشیروان شایەتن کە کاتێک وەک سەرۆکی نوێنەرانی یانوون‌کاف چوو بۆ بەغدا بۆئەوەی لەگەڵ بەعسییەکان وتووێژ بکات، بەعسییەکان بە ڕادەیەک بە گەورەیی و ژیربوون و سەربەرزبوونی نەوشیروان ناڕەحەت بوون کە بیانوویان تاشی و کۆبوونەوەکەیان وەدوا خست بۆئەوەی نەوشیروان مستەفا سەرۆکایەتی تیمی سەوزەکان نەکات.

نەوشیروان وەک دیپڵۆماتێکی بەحەق لەگەڵ بەعسییەکان دەجووڵاوە و بەعسییەکانیش لە نێوان سەوزەکان‌دا ئامادە بوون هەرکەس جگە لە ئەو قبووڵ بکەن. ئەمە لە کارنامەی سیاسیی نەوشیروان مستەفا دا قورساییەکی وای سازکردووە کە ئێستاش پاش نەمانی بەعس هەر دەتوانێت پێوەی شاناز بێت.

‌وێنەگر لەم ڕۆژەدا شاکاری خوڵقاندووە. من ئەو فیلمەی تاڵەبانیم دەیانجار بینیوە کە دەستی کابرایەکی ترک ماچ دەکات،[1] بەڵام هێشتا ناتوانیت بە ڕادەی ئەم وێنەیە پێناسەی تاڵەبانی بکات. سەرنج بدەن ئەم وێنەیە لە زەمەنێک‌دا گیراوە کە کامێراکان هێشتا وەکی هی ئەمڕۆکە پێشکەوتوو نەبوون. وێنەگر چرکەیەکی ڕاو کردووە کە لە مرۆڤ داواکارە زۆرتر و زۆرتر لەسەری بدوێت. ئەم وێنەیە قسەی زۆرتر لەوە هەڵدەگریت کە لێرە ئاراستەی ئێوەی هێژا کرا و هەربۆیە باقی لێوردبوونەوەکان بۆ سەرنجی ئێوە جێدەهێڵم.


هەر بژین

سۆران کەرباسیان

وێنەکانی داهاتوو دوو دانەن. یەکیان لە ساڵی ١٩٨٣ی زائیینیی لەگەڵ ملازم عومەر عەبدوڵڵا کێشراوە و ئەوی دیکەیان لە کاتێکدا کێشراوە کە نەوشیروان مستەفا بۆ وتووێژکردن لەسەر دۆزینەوەی ڕێگەیەکی دیپڵۆماتیک لە نێوان پارتی و ی‌ن‌ک لە جیاتی یەکترکوژیی لە بارزان ئامادە ببوو.

[1]  https://www.youtube.com/watch?v=iJ8HutrNSAA

بۆئەوەی ئەم نووسینە بە شێوەی پی‌دی‌ئێف دابەزێنن، کرتە لەسەر ئەم نووسینە بکەن.

Pin It
پێناسە
ماڵپەڕی کورد دابین کراوە بۆ مژاری مێژوویی و ناساندنی سەرچاوە و بەڵگەی جێمتمانە. لەم ماڵپەڕەدا هەوڵ دەدرێت کە سەرچاوە زارەکییەکان لەگەڵ یەکتر و مێژووی زارەکیی هەڵبسەنگێندرێت. شێواندنی مێژوو یەک لە پلانەکانی داگیرکەرانی کوردستان و نووسەرانی سەر بە ئەوان بووە. ئەم هەوڵانە بە مەبەستی خەوشەدارکردنی کولتوور و وێنەی گشتیی نەتەوەی کورد ئەنجام دراوە. لەم پێگەیەدا بە پێی توانا لەسەر مافە زەوتکراوەکانی نەتەوەی کورد بابەت بڵاو دەکرێتەوە. بەشێک بۆ هەڵسەنگاندنی پەرتووک دابینکراوە کە لە پەرتووکی چێشتی مجێورەوە دەستیپێکراوە. نووسینەکانی ئەم پێگەیە بە پێی قانوونی وڵاتی نۆرێگ گەڵاڵە دەکرێن. ماڵپەڕی کورد پاڵپشتیی لە هیچ لایەنێکی ڕامیاری و ناڕامیاری ناکات. سپاس بۆ سەردانتان. ماڵپەڕی کورد
یارمەتیی
ئێوە لە ڕێگەی پێشنیار، تێبینی و ڕەخنەکانتان دەتوانن هاریکارێکی باشی ئەم پێگەیە بن.