کۆماری کوردستان
نامیلکەیەکە لەسەر کۆماری کوردستان کە تێیدا چەند بەڵگەیەکی ساختە بە پیی بەڵگە، فاکت و سەرچاوەی جێمتمانە لەقاو دراون. ئەم نامیلکەیە چەندین بابەتی دیکەشی بە دوادا بڵاو بۆتەوە و هێشتا کۆتایی بە پڕۆژەکە نەهاتووە. بە کرتەکردن لەسەر ئەم وێنەیە دەتوانن ئەم نامیلکەیە بخوێننەوە.
شەست‌و‌هەشت
پەمەنی کولوفوون دەتوانن کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکەن.پەرتووکێکی بەڵگەمەندە لەسەر کوشتاری بەکۆمەڵی کورد لە گوندی قاڕنێ. بۆ کڕینی ئەم پەرتووکە لە چا
سەربردەی ژیانم
بەرگی یەکەمی بیرەوەرییەکانی رسول پیشنماز لە ژێر ناوی سەربردەی ژیانم کە پێشتر بە چاپ گەییشتبوو، سەرلەنوێ بە قەڵەمی سۆران کرباسیان نووسراوەتەوە. ئەم پەرتووکە لە چاو وەشانی یەکەمی گۆڕانێکی زۆری بەسەردا هاتووە و لە لایەن چاپەمەنی ئەرزان بە چاپ گەییشتووە. بۆ کڕینی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکەن.

چەند سەرنجێک لەسەر جنێوەکانی فاتیح شێخولئیسلامی – چاوە

ئەم بابەتە پێشتر لە ماڵپەڕی ڕۆژی کورد بە شێوەی ئەلەکترۆنی بەچاپگەییشت. لەم پێگەیەدا سەرلەنوێ بڵاو دەبێتەوە. هۆکاریش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دوو پەڕاوێزی گرنگی پێ زیاد کراوە کە وەک پاشکۆ لە کۆتایی بابەتدا داندراون. ئەم دوو پەڕاوێزە یارمەتییەکی زۆرتر بە خوێنەر دەدەن بۆئەوەی خوێندنەوەیەکی دروستتر و وردتریان لەسەر باسەکە هەبێت.

فاتیح شێخولئیسلامی(چاوه) لە شوێنە فەرمییەکاندا خۆی بە « ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی کۆمۆنیستی کارگه‌ری – حکمه‌تیست و هۆزانڤان» دەناسێنێت.[1] شێعر دەنووسێت و هاوکات سیاسەتیش دەلێزێت! لە دونیای پڕ لە ئەڤین و خۆشەویستیی شێعر و ئەدەبی کورددا توانیوییەتی بۆچوونە ڕادیکاڵە کۆمۆنیستە-حیکمەتیستەکەی بپارێزێت و ساڵانێکی زۆر ئەندامی سەرکردایەتیی ئەو حیزبە کۆمۆنیستییە بووە کە ناوی هێنرا.

فایلیکی دەنگی کە پێشتر بلاو ببۆوە، سەرلەنوێ لە لایەن نووسەری ئەم بابەتە بلاو بووەتەوە.[2]

هۆزانڤان فاتیح شێخولئیسلامی(چاوه) لەو فایلە دەنگییەدا جنێو دەدا و بێڕێزی بە چەند کەسایەتییەکی کاریزماتیکی کورد، شەهید و زیندانی دەکات. دەنگەکەی داندراوە و دەتوانن خۆتان هەمووی گوێ بدەنێ. بە کورتیی فاتیح شێخولئیسلامی(چاوه) لە کەش و هەوایەکی دۆستانەدا و لە دۆخێکی ستاندارد دا تێلێڤیزیۆنێکی نەتەوەیی کورد بە گوو دەشوبهێنێت. ئەو هاوڕێکان و ئەندامانی حیزبەکەی هان دەدات کە گاڵتە بە هەموو سەرکردە نەتەوەییەکانی کورد بکەن. لە ڕوانگەی ئەو شاعیرەوە کوتان و بێڕێزیکردن بە قازی موحەممەد، شێخ مەحموودی حەفید و باقی سەرکردە نەتەوەییەکانی کورد لە ئەرکە گرنگەکان دەژمێردرێت. چاوە دەبێژێت کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان وە گووخواردن کەوتووە. لێرە هەوڵ دەدرێت لەسەر ئەم کارەی چاوەی شاعیر و سیاسەتوان چەند ڕوونکردنەوەیەک بدرێت. دەنگەکەی لە کۆتایی ئەم بابەتەدا داندراوە.

شوێن و دۆخ:

چاوە لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانەدا لەگەڵ هاوبیرانی خۆی قسە دەکات. دەنگەکە ئەمە ڕوون دەکات کە چاوە لە دۆخێکی تەواو ستاندارددا قسە دەکات. خۆی کۆڕگێڕە و دەنگەکە بە جوانیی ئەمە دەردەخات کە چاوە لەگەڵ ئەندامانی حیزبەکەی خۆی قسە دەکات. واتە لە کۆڕی چاوەدا نەیار بوونی نییە. دژایەتییەک لە ئارادا نییە. چاوە لە دۆخێکی نالەباردا ناچار نەکراوە پەنا بۆ جنێو و بێڕێزیی ببات، بەڵکوو لە ئەتمۆسفێرێکی ئارام و ستاندارد دا جنێوەکانی ریز دەکات. بەهۆی ئەوە کە جنێودانەکانی چاوە لە رووی پلانەوە بووە و لەژێر کاریگەریی دۆخێکی نالەباردا نەبووە، هەربۆیە بە دروست دەزانرێت کە بە هێند وەربگیردرێت. واتە جنێو لە دۆخێکدا بە پێی بڕیار و تێبینی چاوە وەک کەرەستەیەک بۆ بەربەرەکانیی جیابیرکەران بەکارهاتووە و بەم شێوەیە نییە کە تووڕە بووبێت و لە بێدەستهەڵاتییەوە لە ناچاریان پەنای بۆ جنێو بردبێت.

پلانداڕشتن:

چاوە هاوڕێ و ئەندامانی حیزبەکەی ڕادەسپێرێت کە بچنە نێو کوردەکان و بێڕێزی بە کەرامەت و فاکتەرە بەهادارەکانی کورد بکەن. ئەو پلانێکی هەیە. لە دۆخێکدا دەکرا چاوپۆشی لەم جنێوانەی چاوە کرابا، کە هەر لەوێ کۆتایی پێ هاتبا. جنێوەکانی چاوە لە دانیشتنەکەدا کۆتایی پێ نایەت. پلانێکی لە پشتە کە چاوە خۆی داڕێژەرییەتی. چاوە لە کۆبوونەوەدا جنێو تەنیا بۆئەوە بەکار ناهێنێت کە بێزی خۆی لە کوردە نەتەوەییەکان بۆ هاوبیرانی خۆی وێنا بکات، بەڵکوو ژیان بە جنێوەکانی دەبەخشێت و پلانێکی دیاریکراوی هەیە.

سیستەماتیکبوونی جنێودان:

چاوە فۆرمووڵی شکاندنی کەرامەتی کوردەکانی گەڵاڵە کردووە. لە قسەکانیدا بە ئەندامانی حیزبەکەی دەبێژێت کە چۆن پڕۆسەی پلانەکە بەڕێوەبەرن. لێرە مەترسیداربوونی جنێوەکانی چاوە دەردەکەوێت کە سیستەماتیک کار دەکات بۆئەوەی فاکتەری بەهێزی یەکگرتوویی کوردەکان خەوشەدار بکات. ئەو هێزی بەردەستی خۆی ئۆرگانایز دەکات بۆئەوەی پلانەکە بەو جۆرەی کە خۆی ڕوونی کردووەتەوە بەڕێوەبچێت.

مێتۆدی بەرەنگاوبوونەوە:

چاوە مێتۆدێکی زانستیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیابیرکەرانی خۆی هەڵنەبژاردووە. ئەو سیاسییانە لەگەڵ جیابیرکەرانی خۆی هەڵس‌وکەوت ناکات. چاوە خاوەن تیۆرییەکی رامیاریی نییە بۆئەوەی لە کۆبوونەوەی حیزبیدا پێشکەشی ئەندامانی حیزبەکەی بکات. ڕێک لە مێتۆدی شەعبان جەعفەری چەقۆکێشی شای ئێران و تەییبی حاجی رەزایی کەڵک وەردەگرێت کە لاتی تەڕەباری باشووری تاران بوو. مرۆڤێکی سیاسیی دەبێ چارەسەرییەکی زانستیی  بۆ پرسەکان بدۆزێتەوە. ئەوە کە چما نەتەوەییبوونی کورد لای ئەوان وەک پرس دێتە ئەژمار، باسێکی جیایە. وای دادەنێین کە وەکی پرس بێتە ئەژمار، بەڵام چاوە لە جیاتی ئەوە کە وەک سیاسەتوانێکی ژیر لە ڕێگەی کۆڕ و نووسین‌ەوە هەوڵ بۆ ڕۆشەنگەری کۆمەڵگای کوردیی بدات، کۆمەڵێک ئەندامی حیزبەکەی هان دەدات بۆئەوەی لە مێتۆدێک کەڵک وەربگرن کە تەنیا ناوی لۆمپەنیزمی لێ دێتەوە. سەرنج بدەن کە چاوە بۆ ئەندامانی حیزبەکەی خۆشی دڵسۆز نییە و بەرپرسیارانە لەگەڵ ئەوانیش هەڵسوکەوت ناکات. کەسێک کە کۆبوونەوەی ئەندامانی حیزبەکەی بەڕێوە دەبات و قسەیان بۆ دەکات، دروست وایە کە ئاستی فام و تێگەییشتنی بیسەرانی خۆی بەرز بکاتەوە، نەک ئەوە کە فێری بێ‌ئەدەبیی و جنێودانیان بکات.

ئاشتیخوازنەبوونی پلان:

چاوە مێتۆدێک بەرانبەر کوردە نەتەوەییەکان پێشنیار دەکات کە شەڕ دەنێتەوە. یەک لە هۆکارەکانی بوونی زانستی سیاسیی ئەوەیە کە ڕێگەی ئاشتیخوازانە و دیپڵۆماتیک بۆ پرس و کێشەی جۆراوجۆر بدۆزرێتەوە. مرۆڤی سیاسیی بەرپرسیارەتییەکی مەزنی لەئەستۆیە. گەر سیاسەتوان و سیاسەت نەبێت، کێشەکان لە ڕێگەی نادروست و شەڕ چارەسەر دەکرێن. شەڕ لە جیهانی ئەمڕۆدا دوا ئاڵتێرناتیڤە و بەر لە شەڕ ڕێگەی دیالۆگ و دیپڵۆماتیک بەکاردەهێندرێت. ئاراستەکردنی جنێو و بێڕێزیکردن بە کەسایەتییە کاریزماتیکەکانی کورد لە لایەن زۆربەی ئەندامانی کۆمەڵگای کورد، قین و تووڕەیی دەنێتەوە. چاوە ڕێگەیەکی سیاسیی هەڵنابژێرێت. ڕێک ڕۆڵی موحەممەد رەزا پەهلەوی دەگێڕێت و شەعبانەکان لە گیانی خەڵک بەردەدات.

‌‌‌

ئێتیک:

کەسێک کە خاوەن ئێتیک بێت و لەگەڵ ئێتیک لە سیاسەتدا ئاشنا بێت، هیچکات بۆ سەلماندنی بەحەقبوونی خۆی یان ڕێبازەکەی پەنا بۆ مێتۆدی ناشرین و غەیری ئەخلاقی نابات. جنێودان لە دۆخێکی نالەباردا، بە شێوەیەکی تایبەت و بە لەبەرچاوگرتنی هۆکارەکانی نالەباربوونی دۆخ و هۆکاری لەدەستچوونی کۆنترۆڵ لە لایەن جنێودەرەوە دەخرێتە بەر باس، بەلام کاتێک کە سیاسەتوانێک لە دۆخێکی هێمن و ستاندارد دا جنێو وەک مێتۆد و کەرەستەی بەرەوپێشچوونی کار پێشنیار دەکات، سنووری ئەخلاق دەبەزێنێت. ئەخلاق لەم کارەی چاوەدا لە لایەنی دیکەشەوە خەوشەدار بووە. بۆ وێنە یەک لەو کەسانەی کە چاوە بێڕێزی پێ کردووە، قازی موحەممەدە. قازی موحەممەد لە پێناو سوێندێک کە لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان‌دا دای، گیانی خۆی دانا. ئەو زۆر بە سانایی دەیتوانی وەک پیشەوەری دەستی کچێکی لەباری حاجیاڵیکەندی بگرێت و وەدووی مەیلە شەخسییەکانی کەوێت، بەڵام بەهۆی ئەوە کە دەیزانی نەمانی ئەو لە کوردستان دەبێتە هۆی کوشتاری خەڵکی سیڤیلی کورد، هەربۆیە پێشوازیی لە مەرگ و سێدارە هەڵبژارد. تۆی خوێنەر واز لە هەست و سۆز بهێنە. بۆ چەند چرکەیەک وابزانە کورد نی. سەرکردەیەک بهێنە بەر چاوەکانت کە بۆ پاراستنی خەڵکی سیڤیل، خۆی قوربانی کردووە. گەلۆ ئەخلاقی‌یە سیاسەتوانێک جنێو بەو کەسە بدات کە خۆی قوربانی خەڵکی سیڤیل کردووە؟ کەسێک کە خۆی دەکاتە قوربانی خەڵکی دیکە، لە هەر مەکتەب و کولتوورێکدا جێگەی ڕێزە. قازی موحەممەد بەم هەڵوێستە مێژووییەی خۆی، جێگەیەکی تایبەتیی لە دڵی خەڵکدا بەدەست هێناوە. لێرە وەکی گوتم بیر لە کوردبوونی خۆتان مەکەنەوە. بیر لەوە بکەنەوە کە ئەو خەڵکە کە قازی موحەممەدیان خۆش دەوێت، کارێکی دروست دەکەن یان نادروست؟ چلۆن دەکرێت بێڕێزی بە هەڵبژاردەی خەڵک بکرێت؟ مەگەر ئامانجی سیاسەتوان گەیاندنی تاکی کۆمەڵگا بە بەختەوەریی نییە؟ ئێ کاتێک خەڵکی کورد هەڵبژاردەی خۆیان هەیە و حەز لە قازی موحەممەد دەکەن، چلۆن سیاسەتوان ڕێگەی بێڕێزیی بە هەڵبژاردەی خەڵک هەڵدەبژێرێت؟!

چاوە بێ‌ئەخلاقانە لەگەڵ قازی موحەممەد هەڵس‌وکەوت دەکات. گەر قازی موحەممەد لە ژیاندا مابا و لە پێناو بەرژەوەندی و پاراستنی خەلکی کورد شەهید نەببا، ئاسایی بوو کە بەرگرییکردنی قازی موحەممەد بە خۆی بسپێرین، بەڵام چاوە وەک شاعیرێکی هەستناسک و سیاسەتوانێکی ڕادیکاڵ جنێو و بێڕێزی ئاراستەی کەسایەتییەک دەکات کە جگە لە خزمەت هیچ شتێکی دیکەی بەرانبەر کورد و کوردستان نەبووە.

خەباتی هەرکام لە سەرکردەکانی نەتەوەیی کورد جێگەی باس و شرۆڤەیە و هەوڵدانی هەر مرۆڤێک بۆ مسەوگەرکردنی ئاسایش و بەختەوەریی کورد جێگەی ڕێزە. چاوە مشوور ناناسێت. نازانێت ڕێز و ئەخلاق لە کام کانیاو سەرچاوە دەگرێت. مرۆڤ سەری سووڕ دەمێنێت کە چلۆن شاعیرێک کە دەتوانێت هەست ببزوێنیت، دەتوانیت تا ئەو ڕادەیە دڕەندە بێت کە بە بێویژدانیی هێرش و بێڕێزی بکاتە سەر ئۆجەلانێک کە بە شێوەیەکی تێڕۆریستی‌یانە لە زیندان کراوە؟!

بڵاوکردنەوەی نەفرەت:

یەک لە فاکتەرە گرنگەکانی هەڵسەنگاندن بۆ سالمپێناسەکردنی نووسین و لێدوان ئەوەیە کە خەڵک یان گرووپیکی دیاریکراو تووڕە نەکرێت. چاوە بە ئانقەست گرووپیکی دەستنیشان کردووە. ئەو سیلەی لە کوردە نەتەوەییەکان گرتووە. ئەمە هەدەفدارە. ئامانج هەڵبژێردراوە. ڕێک وەک ئەو گرووپەی کە تەلعەت پاشای ترک هەڵیبژارد. دروست وەک برەیویکی بکوژی گەنجانی بێتاوانی نەروێژی سەر بە حیزبی کرێکاران. چاوە گرووپێکی دەستنیشان کردووە کە هێرشیان بکرێتە سەر. کەرامەتیان بشکێندرێت و فاکتەرە پیرۆزییەکانیان سووک بکرێن. تەنیا سیاسەتی حیزبگەلێکی دەگمەن و دیار لە مێژوودا توانیویانە خۆ لەم کارە قێزەونە بدەن کە بە تایبەتیی خەسار بە گرووپیکی دەستنیشانکراو بگەیەنێت.

تێڕۆڕی کەسایەتیی:

چاوە لەسەر قازی موحەممەد، شێخ مەحموود، ئۆجالان و باقی ئەو سەرکردانەی جنێویان پێ دەدات هیچ ڕەخنەیەکی دیاریکراوی نییە. ئەو لێکدانەوە لەسەر نادروستبوونی ڕێبازی فکری ئەوان یان مێتۆدی خەباتیان ناکات. ئەو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ تێڕۆڕی کەسایەتیی سەرکردەکانی کورد دەکات. جنێو، کەرامەتشکاندن و بێحوڕمەتکردنی ئەو سەمبولانەی کە لە فاکتەرەکانی یەکگرتوویی نەتەوەی کورد دەژمێردرێن، ڕێک ئەو کارەیە کە چاوە کردوویە. چاوە ئامانجی تێڕۆڕی خۆی دیاری کردووە. مێتۆدی تێڕۆڕی شی کردووەتەوە و بەڕێوەبەرانی تێڕۆڕی بۆخۆی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەرەو کردەوەی تێڕۆڕیستی هان داوە. کاری سیاسەتوان دژایەتیی تێڕۆڕە نەک بلاوکردنەوەی فەرهەنگی تێڕۆڕ و پەروەردەکردنی تێڕۆڕیست.

دوا گوتە:

ئاساییە کە کەسانێک تا ئێستا لە ڕووی نائاگاهی و لەبەر ئەوە کە ناتوانن دەرکێکی ورد و دروستیان هەبێت، بە جۆرێک پاساویان بۆ ئەم کارەی چاوە هێناوەتەوە یان بەرگرییان لێ کردووە، بەلام چەتوونە پاش ئەم ڕوونکردنەوەیە کەسێک ئەمەندە بوێر بێت کە دیسان پاڵپشتیی لە چاوە بکات.

چاوە دەبێ داوای لێبوردن بکات.

سۆران کەرباسیان

٦ی ٥ی ٢٠١٦ی زایینیی

سەرچاوە، بەڵگە و پەڕاوێز


[1]  بروانە بەستەری ڕادیۆ دەنگی ئەمەریکا کە لەوێ خۆی وا ناساندووە.

http://www.dengiamerika.com/a/2663674.html

[2]

 

لە پەڕاوێزی جنێوەکانی فاتیح شێخولئیسلامی – چاوە (ژمارە یەک)
‌‌
چالاکییەکانی کەسێکی سیاسیی، کاریگەریی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەسەر ژیانی هەر تاکێکی کۆمەڵگادا دەنێت، هەربۆیە هەمووکەس مافی ئەوەی هەیە لە چالاکییەکانی وردبیتەوە. ئەمڕۆ ئاگادار کرام کە کاتی خۆی سەرکردەی مرۆڤدۆست، ئازادیخوازی بە ورە، گیانبەخت کاک فواد موستەفا سۆڵتانی لەسەر چاوەی شاعیر و فاتیح شێخولئیسلامی‌ی سیاسەتوان قسەیکردبوو و فەرمووبووی کە چاوە (فاتیح شێخولئیسلامی) هاوکاریی <<ساواک>>ی شای ئێرانی کردبوو.

بڕواننە: مباحث کنگرە اول کومەلە، پاییز ١٣٥٧، ویراستاران ملکە مصطفی سلطانی و ساعد وطن‌دوست، ص ٧٩
ئەم سەرچاوەیە دەتوانن لەم بەستەرە هەتاهەتاییەی ژێرەوە بخوێننەوە.

www.harikar.files.wordpress.com/…/05/chawe-savaki-bu-p79.pdf

‌‌‌

‌لە پەڕاوێزی جنێوەکانی فاتیح شێخولئیسلامی – چاوە (ژمارە دوو)

ڕێکەوتی ٣٠ی ٩ی ٢٠٠٣ی زایینیی، پاش ئەوە کە فاتیح شێخولئیسلامی بێڕێزییەکی زۆری بە هونەر، زمان، جل و چەند فاکتەرێکی دیکەی هێمای ئێتنیکی و نەتەوەیی کوردەکان کردبوو، ناسر رەزازی هەڵوێستی خۆی لە نامەیەکدا دەربڕیبوو. بەهۆی ئەوە کە هەڵوێستی رەزازی ڕێک لەسەر بێڕێزییەکانی فاتیح (چاوە)  بە کۆمەڵێک فاکتەری بەهاداری نەتەوەی کوردن، هەربۆیە بە دروست زانرا کە ئەم نووسینەی ناسر رەزازی لێرە دابندرێت، بۆئەوەی خوێنەر ئاگاداری زنجیرەواربوونی ئەم سیاسەتە نامرۆڤییە بن کە لە لایەن چاوەی شاعیر و سیاسەتوانەوە بەڕێوەدەچێت. وەک لە پەڕاوێزی ژمارە یەکەمدا ئاماژە بە سەرچاوە کراوە کە چاوە لە لایەن گیانبەخت فواد موستەفا سوڵتانی‌یەوە بە هاوکاری ساواک ناودێر کرابوو، لەم نووسینەی ناسر رەزازی زۆرتر پێداگریی لەسەر ئەم خاڵە کراوە. ڕوونتر بێژم کە ناسر رەزازی زانیاری وردتر و زۆرتر لەسەر پێشینەی سیاسیی چاوە بە خوێنەر دەدات.

تێبینی: ناسر رەزازی شارومەندێکی سویدە و گەر هەرکام لە دەربڕینەکانی لەم نووسینەدا بوختان بوایەن، لەگەڵ قانوون و دادگا بەرەوڕوو دەبۆوە. بۆ خوێنەری نێوخۆی نیشتمان گرنگە ئەمە باسبکرێت کە بەرەوڕوونەبوونەوەی ناسر رەزازی لەگەڵ قانوون لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەم نووسینە پێنج لاپەڕەییە، نیشانەی ملکەچیی فاتیح شێخولئیسلامی سیاسەتوان و شاعیرە بۆ ڕاستبوونی ئەو زانیارییانە کە رەزازی لەم نووسینەدا تۆماری کردووە.

هەر بژین

سۆران کەرباسیان

١٤ی ٥ی ٢٠١٦ی زایینیی

لاپەڕەی ژمارە یەک لە نووسینی ناسر رەزازی

 ‌

لاپەڕەی ژمارە دوو لە نووسینی ناسر رەزازی

لاپەڕەی ژمارە سێ لە نووسینی ناسر رەزازی

لاپەڕەی ژمارە چوار لە نووسینی ناسر رەزازی

لاپەڕەی ژمارە پێنج لە نووسینی ناسر رەزازی

Pin It
پێناسە
ماڵپەڕی کورد دابین کراوە بۆ مژاری مێژوویی و ناساندنی سەرچاوە و بەڵگەی جێمتمانە. لەم ماڵپەڕەدا هەوڵ دەدرێت کە سەرچاوە زارەکییەکان لەگەڵ یەکتر و مێژووی زارەکیی هەڵبسەنگێندرێت. شێواندنی مێژوو یەک لە پلانەکانی داگیرکەرانی کوردستان و نووسەرانی سەر بە ئەوان بووە. ئەم هەوڵانە بە مەبەستی خەوشەدارکردنی کولتوور و وێنەی گشتیی نەتەوەی کورد ئەنجام دراوە. لەم پێگەیەدا بە پێی توانا لەسەر مافە زەوتکراوەکانی نەتەوەی کورد بابەت بڵاو دەکرێتەوە. بەشێک بۆ هەڵسەنگاندنی پەرتووک دابینکراوە کە لە پەرتووکی چێشتی مجێورەوە دەستیپێکراوە. نووسینەکانی ئەم پێگەیە بە پێی قانوونی وڵاتی نۆرێگ گەڵاڵە دەکرێن. ماڵپەڕی کورد پاڵپشتیی لە هیچ لایەنێکی ڕامیاری و ناڕامیاری ناکات. سپاس بۆ سەردانتان. ماڵپەڕی کورد
یارمەتیی
ئێوە لە ڕێگەی پێشنیار، تێبینی و ڕەخنەکانتان دەتوانن هاریکارێکی باشی ئەم پێگەیە بن.