کۆماری کوردستان
نامیلکەیەکە لەسەر کۆماری کوردستان کە تێیدا چەند بەڵگەیەکی ساختە بە پیی بەڵگە، فاکت و سەرچاوەی جێمتمانە لەقاو دراون. ئەم نامیلکەیە چەندین بابەتی دیکەشی بە دوادا بڵاو بۆتەوە و هێشتا کۆتایی بە پڕۆژەکە نەهاتووە. بە کرتەکردن لەسەر ئەم وێنەیە دەتوانن ئەم نامیلکەیە بخوێننەوە.
شەست‌و‌هەشت
پەمەنی کولوفوون دەتوانن کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکەن.پەرتووکێکی بەڵگەمەندە لەسەر کوشتاری بەکۆمەڵی کورد لە گوندی قاڕنێ. بۆ کڕینی ئەم پەرتووکە لە چا
سەربردەی ژیانم
بەرگی یەکەمی بیرەوەرییەکانی رسول پیشنماز لە ژێر ناوی سەربردەی ژیانم کە پێشتر بە چاپ گەییشتبوو، سەرلەنوێ بە قەڵەمی سۆران کرباسیان نووسراوەتەوە. ئەم پەرتووکە لە چاو وەشانی یەکەمی گۆڕانێکی زۆری بەسەردا هاتووە و لە لایەن چاپەمەنی ئەرزان بە چاپ گەییشتووە. بۆ کڕینی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکەن.
بە مەبەستی ناساندنی ئەم پەرتووکە، تێکستێک لەسەر لاپەڕەی چاپەمەنی ئەرزان بڵاو بۆتەوە کە دەقەکەی لە ژێرەوە داندراوە.
 

«سەربردەی ژیانم» هەڵگری بیرەوەرییە سیاسی و کۆمەڵایەتییه‌کانی ڕەسووڵی پێشنەمازە. ئەو نزیکەی نیو سەدە تێکه‌ڵاوی رووداوه‌کانی چەندین قۆناخی گرنگ لە مێژووی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستاندا بووه‌. هه‌روه‌ها لە سەردەمی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی «جمهوری کوردستان» لە ساڵی ١٩٤٦دا لە ڕیزی ئەو مناڵە کوردانەدا بوو کە بۆ یەکەمجار هەلیان بۆ رەخسا هه‌تا بە زمانی دایکیی خۆیان بخوێنن. ڕەسووڵی پێشنەماز لە مناڵیدا چاوی بە سەرۆککۆماری کوردستان کەوتبوو. لە دواییدا کە بە مەبەستی خەبات بۆ ئازادیی نەتەوەکەی ڕووی لە باشووری وڵاتەکەی کرد، لە نزیکەوە بۆ ماوەیەک لای مستەفا بارزانی بوو. ئەو لە ڕیزی ئەو کەسانەدا بوو کە پاش ڕووخانی کۆماری کوردستان هەوڵی بووژاندنەوەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیان دا. له‌ پاش کۆتاییهاتن به‌ ڕێبەریی ئەحمەد تۆفیق لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستاندا و لە کۆنفرانسی سێهەمی ئەو حیزبەوە ده‌بێته‌ ئه‌ندامی سەرکردایەتیی سیاسی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی (ئێران). لە کۆنگرەی چوارەمی ئەو حیزبەشدا کە پاش ساڵانێکی زۆر بە ئازادیی لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا گیرا، ئەو وەک بەرپرسێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ چالاکییدا بوو. ناوبراو لە نزیکەوە لەگەڵ دوکتوور قاسملوو و باقی ئەندامانی سەرۆکایەتیی حدکا تێکەڵاوی زۆر پرسی جددی بوو و ئاگاداری زۆر وردەکاریی ڕووداوەکان بووە. لە پەنای ئەمانەشدا توانیوییەتی بە پێی توانا زۆر بەڵگەی بەنرخ لای خۆی بپارێزێت کە یارمەتیدەری متمانەداربوونی بیرەوەرییەکانییەتی.

نووسینەوە و بەڵگەمەندکردنی کتێبەکەی ڕەسووڵی پێشنەماز سپێردرا بە نووسەر و لێکۆڵەری کورد سۆران کەرباسیان. سۆران کەرباسیان بۆ زۆرتر ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕووداوە مێژووییەکانی ئەم پەرتووکە، جیا لەوەی کەڵکی لە ئارشێو و بەڵگەکانی خۆی وەرگرتووە، هەموو ئەو سەرچاوە تۆمارکراوانەشی لەبەرچاو گرتووە کە لەسەر مێژووی ئەو حیزبە بڵاو بوونەتەوە. ئەم پەرتووکە بەشێوەیەکی بەڵگەمەند هەڵگری زانیاریی لەسەر ڕووداوە گرنگەکانی مێژووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانە. هه‌روه‌ها لەمەڕ پرسگەلێکی گرنگی مێژوویی وەک بووژانەوەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، گۆڕانی ئامانج و ستراتێژیی ئەو حیزبە و توناکرانی بەشێک لە خەباتکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زانیاریی ورد و جێمتمانە بە خوێنەر ده‌درێت.

ئەو کەسانەی خوازیارن ئه‌و کتێبه‌یان وه‌ده‌ست بکەوێت، دەتوانن په‌یوه‌ندیی بکه‌ن به‌ «کتاب ارزان».

www.arzan.se

 

Pin It
پێناسە
ماڵپەڕی کورد دابین کراوە بۆ مژاری مێژوویی و ناساندنی سەرچاوە و بەڵگەی جێمتمانە. لەم ماڵپەڕەدا هەوڵ دەدرێت کە سەرچاوە زارەکییەکان لەگەڵ یەکتر و مێژووی زارەکیی هەڵبسەنگێندرێت. شێواندنی مێژوو یەک لە پلانەکانی داگیرکەرانی کوردستان و نووسەرانی سەر بە ئەوان بووە. ئەم هەوڵانە بە مەبەستی خەوشەدارکردنی کولتوور و وێنەی گشتیی نەتەوەی کورد ئەنجام دراوە. لەم پێگەیەدا بە پێی توانا لەسەر مافە زەوتکراوەکانی نەتەوەی کورد بابەت بڵاو دەکرێتەوە. بەشێک بۆ هەڵسەنگاندنی پەرتووک دابینکراوە کە لە پەرتووکی چێشتی مجێورەوە دەستیپێکراوە. نووسینەکانی ئەم پێگەیە بە پێی قانوونی وڵاتی نۆرێگ گەڵاڵە دەکرێن. ماڵپەڕی کورد پاڵپشتیی لە هیچ لایەنێکی ڕامیاری و ناڕامیاری ناکات. سپاس بۆ سەردانتان. ماڵپەڕی کورد
یارمەتیی
ئێوە لە ڕێگەی پێشنیار، تێبینی و ڕەخنەکانتان دەتوانن هاریکارێکی باشی ئەم پێگەیە بن.