کۆماری کوردستان
نامیلکەیەکە لەسەر کۆماری کوردستان کە تێیدا چەند بەڵگەیەکی ساختە بە پیی بەڵگە، فاکت و سەرچاوەی جێمتمانە لەقاو دراون. ئەم نامیلکەیە چەندین بابەتی دیکەشی بە دوادا بڵاو بۆتەوە و هێشتا کۆتایی بە پڕۆژەکە نەهاتووە. بە کرتەکردن لەسەر ئەم وێنەیە دەتوانن ئەم نامیلکەیە بخوێننەوە.
شەست‌و‌هەشت
پەمەنی کولوفوون دەتوانن کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکەن.پەرتووکێکی بەڵگەمەندە لەسەر کوشتاری بەکۆمەڵی کورد لە گوندی قاڕنێ. بۆ کڕینی ئەم پەرتووکە لە چا
سەربردەی ژیانم
بەرگی یەکەمی بیرەوەرییەکانی رسول پیشنماز لە ژێر ناوی سەربردەی ژیانم کە پێشتر بە چاپ گەییشتبوو، سەرلەنوێ بە قەڵەمی سۆران کرباسیان نووسراوەتەوە. ئەم پەرتووکە لە چاو وەشانی یەکەمی گۆڕانێکی زۆری بەسەردا هاتووە و لە لایەن چاپەمەنی ئەرزان بە چاپ گەییشتووە. بۆ کڕینی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکەن.

کاتێک کە جەنابی پێشەوا دەوڵەتی سەربەخۆ و ”مستقل”ی کوردستانی ڕاگەیاند، دەبوایە سوێندی وەفاداری خۆی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی کورد خواردبا.

لە سەر دەقی سوێندەکە تێبینی زۆر هەیە کە نیشان لە زانایی و ووشیاری سەرۆک کۆماری کوردستانن. دەقی سوێندی سەرۆک کۆماری کوردستان لە ڕۆژنامەی کوردستان، چاپی مەهاباد، ژمارەی ١٤ دا بلاو بۆتەوە. ئەم سوێنە لە درێژەی بابەتێکدا لە ژێر ناوی << ماوەی جێژنی سەربەخۆیی و استقلالی کوردستان>> لە ڕێکەوتی ١٣ی ٢ی ١٩٤٦ی زایینی بڵاو بۆوە. ڕۆژنامەی کوردستان بڵاوکەرەوەی بیری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بوو.

دەقی سوێندەکە:

<<ئەمن بە خودا، بە کلامی عظیمی خودا، بە نیشتمان، بە شەرافەتی ملی کورد، بە آلای مقدسی کوردستان سوێند دەخۆم کە تا آخر هەناسەی ژیانم و رژاندنی آخر تنوکی خوینم بە گیانو بە ماڵ لە ری راگرتنی سەربەخۆیی و بەرزکردنەوەی آلای کوردستاندا تی کوشم و نسبت بە رئیس جمهوری کوردستان و یەکەتی کورد و آذربایجان مطیع و وفادار بم>>.

لە ناو سیاسەتوانانی کورددا تا ئێستا تەنیا هێژا کاک دوکتوور بەرهەم صالح سوێندی پێشەوای دووپات کردۆتەوە. لە یادی دەوڵەتی جمهوری کوردستان لە ساڵی ٢٠١٢ کە لە لایەن هێژا کاک مسعود بارزانی لە هەولێری پێتەخت پێک هاتبوو، بەڕێز دوکتوور بەرهەم لە یادی پێشەوا دا سوێندی مێژوویی پێشەوای بۆ وەفاداری بەرانبەر نەتەوە و ئاڵای پیرۆزی کوردستان خوارد. فیلمەکەی لە دادێدا هەر لەم پێگەیە دەخریتە بەر چاو.

هەر بژین

سۆران کرباسیان

کۆپی ئەو ڕۆژنامەی ئاماژەی پێ کرا لە ژێرەوە دانراوە خزمەتتان.

سوێندی سەرۆک کۆماری کوردستان لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی جمهوری کوردستان وەک وڵاتێکی سەربەخۆ و مستقل

ئەم وێنەیەی ژێرەوەش لە لاپەڕەی ژمارە ٢٩٣ی پەرتووکی ”قاضی محمد در آینە اسناد” وەرگیراوە کە لە لایەن هێژا ”بهزاد خوشحالی”یەوە نووسراوە و لە ”ایران” چاپ کرابوو.

swendi-cenabi-serok-komar

 

Pin It
پێناسە
ماڵپەڕی کورد دابین کراوە بۆ مژاری مێژوویی و ناساندنی سەرچاوە و بەڵگەی جێمتمانە. لەم ماڵپەڕەدا هەوڵ دەدرێت کە سەرچاوە زارەکییەکان لەگەڵ یەکتر و مێژووی زارەکیی هەڵبسەنگێندرێت. شێواندنی مێژوو یەک لە پلانەکانی داگیرکەرانی کوردستان و نووسەرانی سەر بە ئەوان بووە. ئەم هەوڵانە بە مەبەستی خەوشەدارکردنی کولتوور و وێنەی گشتیی نەتەوەی کورد ئەنجام دراوە. لەم پێگەیەدا بە پێی توانا لەسەر مافە زەوتکراوەکانی نەتەوەی کورد بابەت بڵاو دەکرێتەوە. بەشێک بۆ هەڵسەنگاندنی پەرتووک دابینکراوە کە لە پەرتووکی چێشتی مجێورەوە دەستیپێکراوە. نووسینەکانی ئەم پێگەیە بە پێی قانوونی وڵاتی نۆرێگ گەڵاڵە دەکرێن. ماڵپەڕی کورد پاڵپشتیی لە هیچ لایەنێکی ڕامیاری و ناڕامیاری ناکات. سپاس بۆ سەردانتان. ماڵپەڕی کورد
یارمەتیی
ئێوە لە ڕێگەی پێشنیار، تێبینی و ڕەخنەکانتان دەتوانن هاریکارێکی باشی ئەم پێگەیە بن.