کۆماری کوردستان
نامیلکەیەکە لەسەر کۆماری کوردستان کە تێیدا چەند بەڵگەیەکی ساختە بە پیی بەڵگە، فاکت و سەرچاوەی جێمتمانە لەقاو دراون. ئەم نامیلکەیە چەندین بابەتی دیکەشی بە دوادا بڵاو بۆتەوە و هێشتا کۆتایی بە پڕۆژەکە نەهاتووە. بە کرتەکردن لەسەر ئەم وێنەیە دەتوانن ئەم نامیلکەیە بخوێننەوە.
شەست‌و‌هەشت
پەمەنی کولوفوون دەتوانن کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکەن.پەرتووکێکی بەڵگەمەندە لەسەر کوشتاری بەکۆمەڵی کورد لە گوندی قاڕنێ. بۆ کڕینی ئەم پەرتووکە لە چا
سەربردەی ژیانم
بەرگی یەکەمی بیرەوەرییەکانی رسول پیشنماز لە ژێر ناوی سەربردەی ژیانم کە پێشتر بە چاپ گەییشتبوو، سەرلەنوێ بە قەڵەمی سۆران کرباسیان نووسراوەتەوە. ئەم پەرتووکە لە چاو وەشانی یەکەمی گۆڕانێکی زۆری بەسەردا هاتووە و لە لایەن چاپەمەنی ئەرزان بە چاپ گەییشتووە. بۆ کڕینی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکەن.

پێشتر بە پاڵپشتی بەشێک لە بەڵگە و فاکتەکان، سەربەخۆییخوازی کورد وەک ئامانجی خەبات لە سەردەمی کۆماری کوردستان باس کراوە. بەڵگە و

فاکت گەلێک زۆرن و بڵاوکردنەوەی هەموویان کات و بۆنەی تایبەت بە خۆیان گەرەکە. فایلێکی دەنگی لە گیانبەخت کاک دوکتوور قاسملوو بڵاو کراوە، کە پێوەندی بە کورتەباس هەیە. کورتەباسێک کە کاتی خۆی کێشەی زۆری لە سەر ساز بوو. باسی کورتەباس لە چوارچێوەی کاری ئەم پێگەیەدا ناگونجێ و هەر بۆیە گەر ئەم باسە گرنگی بۆ خوێنەر هەیە، دەتوانێ کورتەباسێک لە سەر سۆسیالیزمی دێمۆکرات و سەرچاوەکانی دیکەی حدکا دەگەڵ تێکستی ڕەخنەگرانەی کەسی دیکە چاو لێ بکا. بایەخی ئەم باسە لیرەدا تەنیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گیانبەخت کاک دوکتوور قاسملوو لە کاتی شیکردنەوەی کورتەباسدا ئاماژە بە خاڵێکی گرنگ دەکا کە بەڵگەکانی سەردەمی کۆماری کوردستان و ساڵانێکیش دوای کۆمار، ئەم گرنگە پشتڕاست دەکەنەوە کە خودموختاری وەک ئامانجی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە کۆنگرەی سێهەمی ئەو حیزبەوە دەگەڵ چەمکی سوسیالیزم تێکەڵ بە مێژووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بوو. بەر لەو کۆنگرەیە،باسێک لە خودموختاری نەبوو، سوسیالیزمێک لە ئارادا نەبوو. بەر لە کۆنفڕانسی سێهەمیش ناوی ”ایران” دەگەڵ ناوی ئەو حیزبە نەبوو و”اساسنامە”یەکیش لە ئارادا نەبوو.[1]

لە ژێرەوە دەقی قسەکانی گیانبەخت کاک دوکتوور قاسملوو دانراوە.

…شیعاری ستراتێژیکی بریتییە لە دێمۆکراسی بۆ ”ایران” و خودموختاری بۆ کوردستان. حیزبێکی ئەوتۆ لە دواڕۆژدا کە دەیهەوێ کۆمەڵێکی باشتر دروست بکا، دەتوانێ واز لە دێمۆکراسی بهێنێ؟ دروستە واز لە دێمۆکراسی بهێنێ؟ دیارە دروست نییە بۆیە پەیگیربوون لە سەر دێمۆکراسی تا سەربردنی دێمۆکراسی ”حتی” لە کۆمەڵی سۆسیالیستیشدا پێم وایە ”وظیفە”ی حیزبی دێمۆکراتە. ئەرکی ”مهم”ی حیزبی دێمۆکراتە و ئەوە شتێکی تازە نییە، ئەوە ”فقط” لە ”واقع”دا درێژەپێدانی ئەو سیاسەتەیە کە حیزبی دێمۆکرات ئێستا هەیەتی، ”فقط” درێژەپێدانییەتی تا گەییشتن بە سۆسیالیزم و دروستکردنی کۆمەڵی سۆسیالیستی. کەوابوو لە بۆچوون دەگەڵ، ”برخورد” دەگەڵ وڵاتەکانی سۆسیالیستییدا نە دژین، نە پەیڕەوین، نە بڵێین بێ ”چون و چرا” هەموو شتێک قبووڵ دەکەین. بەڵام بە چاوێکی ڕەخنەگرانە، بە چاوێکی ”انتقادی” تەماشای سوسیالیزم دەکەین. لە هەموو بارە ”مثبت”ەکانی ”استفادە” دەکەین، هەموو بارە ”منفی”یەکانیشی ئەوەندە کە ”تشخیص” بدەین و بزانین دیارە لەو لا بە نێوی ”استفادە”ی لی ناکەین. با چ شتێک لە دڵمدا نەمێنێ بەڕاستی، ئەویش ئەوەیە کە ئەگەر ئەو کورتەباسە لە وڵاتێکی ئۆرووپایی بڵێین ”غربی” و زیاتر لە وڵاتێکی سۆسیالیستی نووسرابا، لەوێڕا هاتبا بۆ ئێمە، ڕەنگ بوو باشتر وەربگیرێ لەوەڕا کە ئێمە بۆخۆمان وەک کورد ئەوەمان نووسیوە. چونکوو بەداخەوە ئێمە واین ئەگەر شتێک ”مربوط” بە خۆمان بێ بە چووکی دادەنێین، بە گرینگی نازانین. ئەگەر شتێک، یانی لە ”واقع”دا ئەو، نامهەوێ کە ئەوە ”تعمیم” بدەم بەڵام بەداخەوە خۆچووکبینی و تا ڕادەیەک بێگانەپەرەستی لە نێو کورددا باوە. بۆیە من ”نظر”م ئەوەیە کە ئەگەر ئەوە لە جێگایەکی دیکە، لە ”طرف” ”عالم”ێکی دیکەوە نووسرابا، هاتبایە لە ”طرف” حیزبێکی دیکەوە هاتبا بۆ ئێمە، مومکین بوو باشتر وەریگرین. ”حتی” دەتوانم بڵێم و بمبوورن کە وا بە ”صراحت” قسە دەکەم، ”حتی” ئەو باسە کە ئێمە بە ”شرط”ێک قبووڵمان کردبا، لە ”طرف” جێگایەکی، ”مثلا” حیزبێکی وەکوو حیزبی ”تودە”شەوە نووسرابا کە هەموومان دەزانین چییە، ئەو بڵاوی کردباوە، ”ممکن” بوو باشتر وەربگیرێ، چونکوو ئێمە، کورد بەداخەوە ”اعتماد بە نفس”ی کەمە و هەتا ئێستا فێری ئەو ”اعتمان بە نفس”ە نەبووە، ”تکیە” کردن لە سەر هێزی خۆی، لە سەر ”فکر”ی خۆی، وە ئەوەش بۆ خۆی تازەیە. چونکوو تازەیە لەو بارەوە وەرگرتنی، ”هضم” کردنی دیارە زەحمەتە. ”مسئلە”ی دووهەم یانی کۆسپی دووهەم لە سەر ئەو ، لە سەر ڕێگای ئەو کورتەباسە دیارە بڵاوبوونەوەی بیر و باوەڕێکی چەوتە لە سەر سۆسیالیزم، زۆریش بڵاو بۆتەوە لەو ”ایران”ەدا. لە لایەن بەڕێوەبەرانی حیزبی ”تودە”وە ساڵەهای ساڵە، یانی ئەدەبیاتی سۆسیالیستی لە ”ایران”دا ئەگەر ”مبالغە” نەکەین سەدی نەوەدی ئی بەڕێوەبەرانی حیزبی ”تودە”یە. وە دەرهێنانی ئەو ئەدەبیاتە، ئەو بیر و باوەڕە لە مێشکی ”جوانان”، ”حتی” ئەندامانی حیزبی خۆمان، چونکوو ئەوانیش کە بیر و باوەڕێکی سۆسیالیستیان وەرگرتبێ یا دەگەڵ ئەو بیڕ و باوەڕە، ئەو ئەدەبیاتە تووش بووبن، هەر لە ڕێگای ئەو ئەدەبیاتی ”تودە”ییەوە تووشی بوون. دەرهێنان ئەو ”فکر”ە لە مێشکی ئەوان کە وەکوو شتێک، شتێکی ”ثابت”، ئیدەیەکی فیکس لە مێشکیاندا جێگیر بووە، وە دانانی شتێکی تازە لە جێگایدا کارێکی وا هاسان نییە. ئەوەش یەکێک لە کۆسپەکانە کە تەنیاش ناگەڕێتەوە سەر کوردستانەکەی خۆمان، دەگەڕێتەوە سەر سەراسەری ”ایران”. لە سەراسەری ”ایران”دا لەو بارەوە ئەو ”فکر”ە تازەیە و بۆ ئەوەی کە ”فکر”ێکی تازە جێگیر بێ، هیچ ڕێگای دیکە نییە. دەبێ ”فکر”ە کۆنەکە وەدەر نێن و وەدەرنانی ئەو فکرە کۆنەش بەو هاسانییە نییە چونکوو ساڵەهای ساڵە ئەو ”فکر”ە کۆنە جێگیر بووە. کورتەباس وڵامی سێ پرسیاری ”اساسی” دەداتەوە. یەکێکیان ئەوەیە کە بۆچی سۆسیالیزممان دەوێ؟ دووهەم چ سۆسیالیزمێکمان دەوێ؟ سێهەم پێوەندی ئێمە دەگەڵ وڵاتە سۆسیالیستییەکان دەبێ چۆن بێ؟ ئەو سێ مەسەلەیە شتێکی تازە نییە بۆ ئێمە. ساڵەهای ساڵە ئەو سێ مەسەلەیە بۆ ئێمە ”مطرح”ە. ئێمە لە کۆنگرەی سێهەمەوە کە کوتوومانە ئامانجمان سۆسیالیزمە، باشە نەمانکوتووە چ سۆسیالیزمێکمان دەوێ. بۆچی سۆسیالیزممان دەوێ ”اصلا”؟ روونمان نەکردۆتەوە. هەر لە ”مقالە”یەکدا لە جێگایەکدا ”اشارە”مان کردووە کە دەمانهەوێ لە ئێستاوە ”خط”ی خۆمان دیاری بکەین بۆچی سۆسیالیزممان دەوێ. پاشان چ سۆسیالیزمێکمان دەوێ، ئەویشمان ڕوون نەکردووە. لەو بارەشەوە زیگزاگمان هەبووە. جارێک کوتوومانە[2]…

پێشتر لە نامیلکەیەکدا ئەو زانیارییە خسترا بەر چاوی خوێنەر کە دوکتوور قاسملوو لە دیمانەیەکدا کە لە لایەن ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەی ”کیهان” لە شاری سنە دەگەڵی کرابوو، ئاماژەی بەو ڕاستییە کردبوو کە ”اساسنامە”ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە کۆنگرەی سێهەمی ئەو حیزبەوە نووسرابوو.[3]

دوکتوور قاسملوو لە کاتی شیکردنەوەی کورتەباسیشدا فەرمووی:

ئێمە لە کۆنگرەی سێهەمەوە کە کوتوومانە ئامانجمان سۆسیالیزمە، باشە نەمانکوتووە چ سۆسیالیزمێکمان دەوێ.

دەقی قسەی دوکتوور قاسملوو ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە مەسەلەی سوسیالیزم و گۆڕانکاری بە سەر ئامانجی حیزب و ناوەکەی لە کۆنگرەی سێهەمی ئەو حیزبەوە ڕووی داوە، واتە بە پیی قسەی ئەو پێشتر سوسیالیزم لە بەرنامە و پێڕەوی ئەو حیزبەدا بوونی نەبووە. ناوی ”ایران”یش پێشتر لە کۆنفڕانسی سێهەمدا بە ناوی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان زیاد کرا کە بۆ ماوەیەک لە کەوانەدا دەنووسرا کە دواتر ئەو کەوانەیەش لابردرا. لە ژێرەوە چەند بەڵگەیەکیش بە تێبینی کورتەوە دادەنرێ.

هەر بژین
سۆران کرباسیان

سەرچاوە و بەڵگە:

[1] حسن ایوب زادە: وتارێکی مێژوویی؛ به‌ڵگه‌یه‌کی ته‌زویریی له په‌نای ٩٢ ژماره‌‌ی ”رۆژنامه‌ی کوردستان”‌ی سه‌رده‌می کۆمار؟!

http://harikar.wordpress.com/2014/09/10/tezwir/

[2] https://vimeo.com/69943404

[3] ڕۆژنامەی ”کیهان”، چاپی ”طهران”، بەرواری ١٧ی ٣ی ١٩٧٩ی زایینی (١٢ی ”اسفند”ی ١٣٥٧ی کۆچی هەتاوی). هەڵبەت کۆنفڕانسی سێهەم دروستە نەک کۆنگرەی سێهەم.

وێنەی سەرەوە لە نامەیەکی فەرمی حدکا هەڵگیراوە. وەک دەبینرێ ناوی ”ایران” پاش ئەوەی کە پێی زیاد کرا، بۆ ماوەیەک لە کەوانەدا دەنووسرا. لە داهاتوودا بەڵگەیەکی لەم چەشنە هەر لەم پێگەیە بڵاو دەکرێتەوە کە دەستخەتی دوکتوور قاسملووی لە سەرە.

ناوی ”ایران” لە کەوانەدا لە پەنای ناوی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان. ڕێکەوت و ژمارەی ڕۆژنامە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەو ڕۆژنامەیە پاش کۆنفڕانسی سێهەمی حیزب بە چاپ گەییشتبوو. لەو کۆنفڕانسەوە بە دواوە باسی سوسیالیزم و بەدەستهێنانی مافی کورد لە چوارچێوەی سنووری ”ایران”دا لە ژێر بەرنامەی خودموختاری گەڵاڵە کرا. لە دەستی ڕاست و چەپی سەرووی ڕۆژنامەش ئاماژە بە ئامانجە نوێیەکانی ئەو حیزبە واتە دێمۆکراسی بۆ ”ایران” و خودموختاری بۆ کوردستان کرابوو. وێنە لە ئارشیوی هێژا کاک ”ابراهیم قزاق” وەرگیراوە.

وێنەی سەرەوەش دەستخەت و ئیمزای گیانبەختی هێژا کاک ”سلیمان معینی” ناسراو بە ”فایق امین” پێشان دەدا. ناوبراو لە دەستەی سەرکردایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە پێش کۆنفڕانسی سێهەمی ئەو حیزبە بوو. سەرنج بدەن کە لە کۆتایی نامەکەیدا ناوی حیزبی بە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان نووسیبوو. لە دادێدا چەند نوسخەیەک نامە و ڕۆژنامەی ئەو زەمەن بڵاو دەکرێتەوە.

دوایین وێنەش وەک پێشتریش بڵاو کراوەتەوە، پێوەندی بە سەردەمی کۆماری کوردستان هەیە. باس لە سەربەخۆیی و ”استقلال”ی کوردستان بوو. خودموختاری پاش دەورانی خودموختاری سەردەمی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان وە لا نرابوو و دەوڵەتی جمهوری کوردستان ڕاگەییندرا. لە ڕۆژنامەکانی سەردەمی کۆماری کوردستان باسێک لە سوسیالیزم بۆ نەتەوەی کورد نابینرێ. قسە لە سەر چەمکی نەتەوەیی و کوردستانیبوون بوو.

دوایین تێبینی: پاش و پێشی دەنگی دوکتوور قاسملوو لە لایەن بەڕێوەبەری ئەم پێگەیەوە هەڵنەپاچراوە. بەم شێوەیە لە سەر ئینتێرنێت بلاو کراوەتەوە و بە بێ دەستکاری لە پێگەیەک بار کراوە تا ئەگەری لە دەستچوون و فەوتانی نەبێ.

Pin It
پێناسە
ماڵپەڕی کورد دابین کراوە بۆ مژاری مێژوویی و ناساندنی سەرچاوە و بەڵگەی جێمتمانە. لەم ماڵپەڕەدا هەوڵ دەدرێت کە سەرچاوە زارەکییەکان لەگەڵ یەکتر و مێژووی زارەکیی هەڵبسەنگێندرێت. شێواندنی مێژوو یەک لە پلانەکانی داگیرکەرانی کوردستان و نووسەرانی سەر بە ئەوان بووە. ئەم هەوڵانە بە مەبەستی خەوشەدارکردنی کولتوور و وێنەی گشتیی نەتەوەی کورد ئەنجام دراوە. لەم پێگەیەدا بە پێی توانا لەسەر مافە زەوتکراوەکانی نەتەوەی کورد بابەت بڵاو دەکرێتەوە. بەشێک بۆ هەڵسەنگاندنی پەرتووک دابینکراوە کە لە پەرتووکی چێشتی مجێورەوە دەستیپێکراوە. نووسینەکانی ئەم پێگەیە بە پێی قانوونی وڵاتی نۆرێگ گەڵاڵە دەکرێن. ماڵپەڕی کورد پاڵپشتیی لە هیچ لایەنێکی ڕامیاری و ناڕامیاری ناکات. سپاس بۆ سەردانتان. ماڵپەڕی کورد
یارمەتیی
ئێوە لە ڕێگەی پێشنیار، تێبینی و ڕەخنەکانتان دەتوانن هاریکارێکی باشی ئەم پێگەیە بن.