کۆماری کوردستان
نامیلکەیەکە لەسەر کۆماری کوردستان کە تێیدا چەند بەڵگەیەکی ساختە بە پیی بەڵگە، فاکت و سەرچاوەی جێمتمانە لەقاو دراون. ئەم نامیلکەیە چەندین بابەتی دیکەشی بە دوادا بڵاو بۆتەوە و هێشتا کۆتایی بە پڕۆژەکە نەهاتووە. بە کرتەکردن لەسەر ئەم وێنەیە دەتوانن ئەم نامیلکەیە بخوێننەوە.
شەست‌و‌هەشت
پەمەنی کولوفوون دەتوانن کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکەن.پەرتووکێکی بەڵگەمەندە لەسەر کوشتاری بەکۆمەڵی کورد لە گوندی قاڕنێ. بۆ کڕینی ئەم پەرتووکە لە چا
سەربردەی ژیانم
بەرگی یەکەمی بیرەوەرییەکانی رسول پیشنماز لە ژێر ناوی سەربردەی ژیانم کە پێشتر بە چاپ گەییشتبوو، سەرلەنوێ بە قەڵەمی سۆران کرباسیان نووسراوەتەوە. ئەم پەرتووکە لە چاو وەشانی یەکەمی گۆڕانێکی زۆری بەسەردا هاتووە و لە لایەن چاپەمەنی ئەرزان بە چاپ گەییشتووە. بۆ کڕینی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکەن.

ڕەیدوون م. کەرباسیان

لە ئینگلیسییەوە:

مەسعوود مەناف
رۆژی ٢٨ی دێسامبری ٢٠١١ی زایینی، ٣٢ گەنجی کورد لە ئاکامی بۆمبارانی ئاسمانی ئەرتەشی

تورکیا لە رۆبۆسکی کوژران. کەسانێک کە هەژاری لە رادەبەدەر، ناچاری کردبوون روو بکەنە بازرگانی سەر سنوور و هێنان و بردنی خواردن، نەوت و سیگار لە عێراقەوە. کۆمەڵێک گەنج، لە کاتێکدا گیانیان لەدەست دا کە تەنیا تاوانیان، هەوڵدان بۆ زیندوومانەوە بوو.
ئەی باشە کوردەکان تۆڵەیان سەندەوە؟
نەخێر!
رۆژێک بە دوایی ئەو کارەساتە، رژانە سەر شەقامەکان و دەنگیان – کە تەنیا چەکیان بوو- بەرزکردەوە و هاواری مافخوازیان سەردا و داخوازی مەحکەمەیەکی دادپەروەرانەیان کرد.
گیراوانی کورد لە رۆژی ١٢ی سێپتامبری ٢٠١٢وە، لە ٦٣ زیندانی تورکیا، دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی بێ کۆتایی کرد. مانگرتنێک کە پاش چەند رۆژ گرتووخانەکانی تریشی گرتەوە و هەژماری مانگرتووانی گەیاندە نزیک بە دە هەزار کەس. هەر ئێستا، هەری کەم ٧٠٠ کەس لەو مانگرتووانە، لە رەوشێکی مەترسیداری جەستەیی دان.
٨٠٠٠ چالاکی سیاسی و مەدەنی و سەندیکاچی، ٧٠ رۆژنامەنووس، ٦٠٠ خوێندکار[تەنیا لە سێ ساڵ ڕابردوودا] قۆڵبەست و زیندانی کراون.
گەلۆ چما؟

  1. -کۆتایی هاتن بە گۆشەگیری سەر “عەبدوڵا ئۆجالان”
  2. – مافی پەروەردە بە زمانی کوردی
  3. – مافی خۆ پاراستن لە مەحکەمەکان بە زمانی کوردی

ئەوە سێ داواکاری ئەو گیراوانەیە.

تورکیا نزیک بە یەک میلیۆن ئەرمەنی، هەزاران ئاشووری و سەدان هەزار کورد و یوونانی کوشتووە. هەر لە ٢٤ ساڵی ڕابردوودا، ٥٠١ مناڵی کورد لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە کوژراون و هەر ئێستاش دەگووترێ ٢٣١٧ مناڵ لە گرتووخانەکانی ئەو وڵاتەدان. ٦ پارلەمانتاری پارتی ئاشتی و دێمۆکراسیش هەر زیندانین.
تورکیایەک کە خۆی وەک وڵاتێکی دێمۆکرات پێناسە دەکات، لە راستیدا، مەزنترین هەڕەشە لە سەر مرۆڤایەتی، دادپەروەری، کولتووری جیاواز و جوانییەکانی دێمۆکراسییە و هیچی تر! تورکیا، هەمان وڵاتە کە”هیتلێر” کاتی خۆی، وەک نموونەیەکی باش و سەرکەوتوو بۆ پاکتاوی گرووپە ئێتنیکییەکان یادی دەکرد!
هەمووی ئێوە کە مرۆڤایەتی، ئاشتی و دادپەروەریتان بۆ گرینگە و ناتوانن وەحشیگەرییەکی لەم چەشنە قەبووڵ بکەن، بێدەنگ مەبن! هەستنە سەر پێ و هاوار بکەن کە ئەو کردەوانە دەبێ هەر ئێستا بوەستێندرێن!
کات کاتی هەنگاوی بە کردەوەیە! کاتی دەنگ بەرزکردنەوەیە و بەدواداچوون و دڵنیابوونەوە لەوەی کە وڵاتەکەتان، بە مەبەستی وەستاندنی ئەو پاکتاوە نەژادییە و پاراستنی گیانی گیراوانی مانگرتوو تێدەکۆشێ یان نا!

سەرهەڵدان ژیانە!

 

English:

28 of December 2011, 34 Kurds were killed by Turkish bombs in Roboski. Due to great poverty the Kurds in Roboski are forced to smuggle food, oil and cigarettes over the border from Iraq. This time they lost their life to Turkish bombs, only guilty of trying to survive.
So, did the Kurds take revenge? NO! The day after this killing MILLIONS of Kurds went to the streets with banners and their own voice as the only weapon, claiming justice for the victims of this crime.
12 of September 2012, 63 Kurds in a Turkish prison starts a hunger strike, it has now spread to many other prisons in Turkey , and the number is now about 10.000 inmates on strike. 700 are today in a critical state. there are 8000 Kurdish activists, 70 journalists, 600 students and various politicians. All of them have been imprisoned during the last three years.
Why?
• They demand Abdullah Ocelan to be free from the isolation in prison.
• They want to be allowed to study in the Kurdish language
• And they want their right to defend themselves in their own language – Kurdish
Turkey have killed about one million Armenians, thousands of Assyrians and hundreds of thousands Kurds and Greeks. And only the last 24 years they have killed 501 Kurdish children. In Turkish prisons there are 2317 Kurdish children and 6 Kurdish parliamentarians. Turkey is a self claimed Democratic country, but the truth is that they are a great threat against humanity, justice, other cultures and the good reputation of Democracy. . Hitler used Turkey as a good “model” for how to exterminate other ethnical groups.
All of you that cares about humanity, justice and peace, and that cannot tolerate this kind of barbarian acts,
REACT! stand up and scream out that this has to stop now!!! this is the time to act, Speak up and make sure that your government do something about this to stop the ethnic cleansing and save the people on hunger strike.
Serhelldan Jiyane.

Reidun M. Karbasian 01.11.2012 OSLO

ئەم تێکستە بۆ یەکەمجار لە ماڵپەڕی ناوەندی نۆچە و شرۆڤەی ڕۆژ لە ڕێکەوتی ١٢ی گەڵاڕێزانی ١٣٩١ی کۆچی هەتاوی بڵاو بۆوە و کلیپەکەشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک خسترا بەر چاوی جەماوەر.

http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=3322&ID_map=25

Pin It
پێناسە
ماڵپەڕی کورد دابین کراوە بۆ مژاری مێژوویی و ناساندنی سەرچاوە و بەڵگەی جێمتمانە. لەم ماڵپەڕەدا هەوڵ دەدرێت کە سەرچاوە زارەکییەکان لەگەڵ یەکتر و مێژووی زارەکیی هەڵبسەنگێندرێت. شێواندنی مێژوو یەک لە پلانەکانی داگیرکەرانی کوردستان و نووسەرانی سەر بە ئەوان بووە. ئەم هەوڵانە بە مەبەستی خەوشەدارکردنی کولتوور و وێنەی گشتیی نەتەوەی کورد ئەنجام دراوە. لەم پێگەیەدا بە پێی توانا لەسەر مافە زەوتکراوەکانی نەتەوەی کورد بابەت بڵاو دەکرێتەوە. بەشێک بۆ هەڵسەنگاندنی پەرتووک دابینکراوە کە لە پەرتووکی چێشتی مجێورەوە دەستیپێکراوە. نووسینەکانی ئەم پێگەیە بە پێی قانوونی وڵاتی نۆرێگ گەڵاڵە دەکرێن. ماڵپەڕی کورد پاڵپشتیی لە هیچ لایەنێکی ڕامیاری و ناڕامیاری ناکات. سپاس بۆ سەردانتان. ماڵپەڕی کورد
یارمەتیی
ئێوە لە ڕێگەی پێشنیار، تێبینی و ڕەخنەکانتان دەتوانن هاریکارێکی باشی ئەم پێگەیە بن.